کاردانەوەی نەمسا لە بەرانبەر هەڵوەشانەوەی گهشتهكهى زهریف
نوچهنێت
ڕۆژی شەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢١، کەناڵی تەلەڤزیونی "ئێران ئێنتەرنەشنال" بڵاوی کردەوە، گابریل یوئێن، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا گوتی، "بڕیار بوو محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی، لە سەردانەکەی خۆی بۆ ڤیێنا لەگەڵ ئەلیکساندەر شالنبرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا دیدار بکات، بەڵام سەفەرەکەی خۆی هەڵوەشاندەوە".
خاتوو یوئێن وێرای پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرتەکان دەربارەی هۆکاری هەڵوێستەکەی زەریف گوتی، " سەبارەت بەو بابەتە دڵگرانین و لێی ئاگادارین. بەڵام ئێمە هیچ گومانمان لەوە نییە کاتێ حەماس زیاتر لە دوو هەزار ڕۆکێت بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکانی ئیسرائیل دەتەقێنێت، نابێ بێدەنگ بین".
ڕۆژی شەممە چەندین ئاژانسی هەواڵ لە نەمسا بڵاویان کردەوە کە محەمەد جەواد زەریف وەک ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسرائیل لەسەر دوو باڵەخانەی حکوومی لە ڤیێنا، لە دوایین چرکەکاندا سەفەرەکەی خۆی بۆ ئەو وڵاتە هەڵوەشاندووەتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە، سەعید خەتیب زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گوتی "زەریف لەو هەلومەرجەدا سەفەرکردن بۆ نەمسا بە باش نازانێت و بۆیە بڕیاری کۆتایی ئەو سەفەرە نەدرا". خەتیب زادە، "ڕوونکردنەوەی زیاتری لەو بارەوە نەدا".
بڕیار بوو زەریف ڕۆژی شەممە لە ئیسپانیاوە بەرەو نەمسا بڕوات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیدار بکات.
بە هۆی توندوتیژی و پێکدادانەکانی ئەم ڕۆژانەی دوایی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، میلیشیاکانی حەماس کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەکرێن و لە غەزە دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە، زیاتر لە دوو هەزار ڕۆکێتیان بەرەو خاکی ئیسرائیل تەقاندووە. لە بەرانبەردا، ئیسرائیل بە هێرشی ئاسمانی و چەند جووڵەیەکی سەربازی لە سنوورەکانی غەزە وەڵامی ئەو هێرشانەی داوەتەوە.
حکومەتی نەمسا لە ڕۆژی هەینییەوە بە مەبەستی هاوسۆزی لەگەڵ ئیسرائیل ئاڵای ئەو وڵاتەی لەسەر دوو باڵەخانەی حکوومی (بارەگای سەرۆک وەزیران و بینای وەزارەتی دەرەوە) هەڵکردووە.
عەباس عەراقچی، جێگری زەریف کە ئێستا بۆ گفتوگۆکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیێنا پایتەختی نەمسا ئامادەیە، ڕۆژی هەینی ڕەخنەی لەو هەڵوێستەی حکومەتی نەمسا گرت و لە تویتێکدا لە ئەکاونتی تایبەت بە خۆی لە تویتەر، بە هەڵوێستێکی ڕاچڵەکێنەر و ئازاردەر وەسفی کرد.
ئالۆن شپیز، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، وەک کاردانەوەیەک بۆ تویتەکەی عەباس عەراقچی نووسی: "ڕاچڵەکێنەر و ئازاردەر ئەو دوو هەزار مووشەکەن کە لە لایەن گرووپێکی تیرۆریستییەوە کە پاڵپشتی ئێرانیان لەگەڵە بۆ سەر گەلی ئیسرائیل تەقێنراون. بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسرائیل زۆر ئاساییە و باشترە خووی پێ بگرن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment