زیانە ئابووریەکانی ئیسرائیل و کەرتی غەزە
نوچەنێت
بەردەوامی ئاڵۆزیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین زیانی مادی زۆری بە ئابووری ئیسرائیل و فەلەستین گەیاندووە. بە گوێرەی دواین دەرخستەکانی ئیدارەی ئابووری یەکێتی پیشەسازکارانی ئیسرائیل ، زیانە ماددییەکانی وڵاتی ئیسرائیل تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا، زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار بووە، واتە ڕۆژانە بە تێكڕای 55 ملیۆن دۆلار زیان بەر ژێرخان وئابووری ئیسرائیل کەوتووە.
دەرخستەی ئەو ناوەندەی ئیسرائیل لەسەر بنەمای ئەو زیانە ماددیانە ئەژمار کراوە، کە بەر ناوەند و کارگەکانی ئیسرائیل لە ئەنجامی بەردەوامی هێڕشەکان کەوتوون، جگە لەوەی ژمارەیەک لەو کارگانە کارەکانیان وەستاوە و بەشێک لە کرێکارەکان کارەکانیان لەدەستداوە.
بە جۆرێك ڕێژەی ٪35 ی کرێکارانی شارەکانی باشووری ئیسرائیل و ڕێژەی ٪10 کرێکارانی شارەکانی ناوەراستی ئەو وڵاتە، کارەکانیان لەدەستداون.
لە سێشەمەی ڕابردوو، ناوچەیەکی پیشەسازی نزیک عەسقەڵان ، لەلایان حەماسەوە بۆردومان کراوە، ئەمەش بوویە هۆی زیانێکی زۆری مادی بە کۆمپانیای تایبەت بە دروستکردنی و گواستنەوەی بۆریەهێڵەکانی وزەی ناوچەکە، لەئەنجامدا بارهەڵگرەکانی وزە لە ناوچەکانی عەسقەڵان بڕیاری گواستنەوەی بارەکانیان بۆ بەندەری حەیفا داوە. هاوکات کۆمپانای زەبەلاحی وزە" شیفرۆن" بە هۆی هێرشە بەردەوامەکان، لەسەر داوای وەزارەتی وزەی ئیسرائیل، کارکردن و بەرهەمهێنانی وزەی لە کێڵگەکانی تەمار ڕاگرت.
ئەم زیانە ئابووریانەی وڵاتی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئاستی داهاتی ناوخۆیی هەر تاکێکی ئەو وڵاتە بە ریژەی ٪4.3 لە 2020ـدا دابەزی، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوی داهاتی ئەو وڵاتە بە رێژەی ٪8، بەڵام لە بەرامبەردا ئاستی خەرجیەکانی ئیسرائیل بە رێژەی ٪22.5 بەرزبوونەوە. بۆیە پێشبینی دەکرێت، زیانی هێڕشەکانی ئەم دوایە و مانەوەی کاریگەری لیكەوتەکانی کۆرۆنا لەسەر ئابووری ئیسرائیل، گەشەی ئابووری وڵاتەکە دوا بخەن.
سەبارەت بە زیانەکانی کەرتی غەزە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت ڕایگەیاندووە، کە هێڕشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ خاکی فەلەستن لە پێنچ ڕۆژی ڕابردوودا، زیانی زیاتر لە 73 ملیۆن دۆلاری بە ژێڕخانی ئابووری ناوچەکە گەیاندووە و لەو ڕێژەیەدا 15 ملیۆن دۆلار زیانی پێگە بازرگانی ئابووریەکان بووە، جگە لە هێڕشبارانکردنی ناوەندە حکوومی و نیشتەجێبووەکانی فەلەستین لە لایان ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment