ئایا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی قودس ده‌بنه راپه‌ڕینی گه‌وره؟
نوچه‌نێت
وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها
تۆماس فریدمان نووسه‌ری ئه‌مریكی بابه‌تێكی له رۆژنامه‌ی (نیۆرك تایمز)ی ئه‌مریكی بڵاوكردۆته‌وه، له‌و بابه‌ته نووسه‌ر هۆكاری به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی ئێستای قودس ده‌خاته‌ڕوو. هه‌روه‌ها تیشكی خستۆته سه‌ر لایه‌نه كاراكانی، هۆشداری داوه له گۆڕانی ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه بۆ راپه‌رین، ئه‌وه‌ش ده‌بێت بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئیسرائیل و ناوچه‌كه ده‌هه‌ژێنێت.
پێكهاته‌ی رووداوه‌كان به‌سه بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كان
له سه‌ره‌تای نووسینه‌كه‌ی نووسه‌ر ده‌نووسێت: چی رووده‌دات كاتێك ڤیدیۆیه‌كی (تیك تۆك) تیشك ده‌خاته سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی راستڕه‌وه ئیسرائیلیه‌كان له ( گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌راح) ؟ دوای ئه‌نجامدانی نوێژی مسوڵمانان له پیرۆزترین شه‌وی ئیسلامی (شه‌وی قه‌در) له قودس؟ پاشان ئاهه‌نگگێڕانه‌كانی ئیسرائیل وروژێنه‌ری سۆزه له قودس؟ له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵبوونی به‌و گه‌مه‌یه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی پرسی فه‌ڵه‌ستین ده‌یكات؟ له كۆتاییش ئه‌و بۆشایه سیاسیه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی ده‌سته‌وه‌ستانه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئیسرائیل له دۆخی دابه‌شبوونی به‌هێز دایه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌دوای یه‌كه‌وه كۆتاییان نایه‌ت؟
ئه‌و رووداوانه‌ی رۆژی دووشه‌مه روویاندا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ كرده توندوتیژه‌كانی ده‌رباره‌ی قودس، زۆر به‌خێرایی به‌ره‌و غه‌زه بڵاو بۆوه، خه‌ڵكی وازیان له‌وه هێنا، پرسیاری ئه‌وه‌یان له یه‌كتر ده‌كرد: ئایا رووبهڕوونهوهكهكان ده‌ته‌قنه‌وه؟ ئایه ئه‌و رووداوانه له فه‌ڵه‌ستین ده‌بنه سه‌ره‌تای راپه‌ڕینێك؟
تیك تۆك سه‌رچاوه‌ی هێرشی گه‌نجه فهڵهستینیهكانه بۆ سه‌ر ئیسرائیل
بۆچی له‌سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕین ده‌ترسن؟
حكومه‌تی ئیسرائیلی و وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه به (نه‌خێر) بده‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئیسرائیل پاڵپشتیه‌كی گه‌وره به‌ده‌ست ناهێنێ له لایه‌ن كۆشكی سپی خاوه‌ن ئاراسته‌ی چه‌پڕه‌و، ئه‌وه جگه له پاڵپشتی كۆی وڵاتانی جیهانی بۆ ئه‌و پرۆسه داپڵۆسێنه‌ره گه‌وره‌ی دژی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانه زۆربه‌یان حه‌ز ده‌كه‌ن به‌رده‌وام مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای ئیسرائیلی بكه‌ن، نه‌ك تێكه‌ڵبوون به پرۆسه‌ی به‌رگریكردن له بهردهاوێژهكانی فه‌ڵه‌ستین، هه‌رچی سه‌ركردایه‌تی فهڵهستینیشه، پێی وایه ئه‌و رووداوانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه خۆی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر شه‌قامی فه‌ڵه‌ستینی ئاماده‌نه‌كردبوو، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه ئه‌وانه‌ش ده‌یانه‌وێت وه‌ڵامه‌كه به (نه‌خێر)بێت.
به پێچه‌وانه‌ی هه‌ردوو راپه‌ڕینی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له ساڵانی (1987 و 2000) كاتێك ئیسرائیل له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی فه‌ڵه‌ستینی له په‌یوه‌ندی و هه‌وڵدان دابوو بۆ دامركانه‌وه‌ی راپه‌ڕین، به‌ڵام ئه‌و جاره ئه‌و لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینیه نییه، ده‌كرێت ئیسرائیل له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، یاخود ئه‌و لایه‌نه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ته‌مه‌نی (15) ساڵه، مۆبایلێكی زیره‌كی پێیه، داواكاری و پێشوازییه‌كان و جووڵه‌كانی له رێگه‌ی (تیك تۆك)وه ده‌گرێت، زۆربه‌ی كاته‌كان گه‌نجه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان جووڵه و هه‌ندانی یه‌كترینیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیلییه‌كان جێبه‌جێكردنی ڤیدیۆكانی (تیك تۆكه).
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی رووبه‌ڕووی ئیسرائیلیه‌كان ده‌بنه‌وه ته‌مه‌نیان (15) ساڵه گوێ له‌كه‌س ناگرن
به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان بۆنه‌كان و شوێنه پیرۆزه‌كان
جاك خۆری پسپۆڕی گه‌شه‌كردنی عه‌ره‌بی و ململانێكانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، رۆژی دووشه‌مه شیكارییه‌كی له رۆژنامه‌ی (هارتس) بڵاوكرده‌وه، له‌و نووسینه‌ی ده‌ڵێت: "جووڵێنه‌ری ناڕه‌زاییه‌كان له لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینی بریتیه له(جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری) كه زۆربه‌یان له نه‌وه‌ی گه‌نج پێكدێن، كه چاوه‌ڕوانی بۆچوونی سه‌ركردایه‌تی سیاسی ناكه‌ن، جا چ له ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڵه‌ستینی بێت، یاخود سهركردایهتتی عه‌ره‌ب بێت له ئیسرائیل، یاخود له كه‌رتی غه‌زه بێت".
هه‌ندێك راپۆرت باس له‌وه كه له چه‌ند رۆژی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌وڵی دروستكردنی ناڕه‌زاییه‌كانی داوه، به‌ڵام سه‌كردایه‌تی حه‌ماس ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر رووداوه‌كان نییه، سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێسته حكومه‌تی ئیسرائیلی به‌و جۆره له رووداوه‌كان ده‌ڕوانێت، هیچ ناونیشانێك، یاخود كه‌سێك نییه رووی تێكات بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی سیاسی.
به‌ڵام چی بووه هۆی وروژاندنی ئه‌و ناڕه‌زایی و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه؟ بۆ ئه‌وه به‌ڵگه به وه‌ڵامێكی مۆشیه هالبیرتاڵ مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی له زانكۆی عیبری ده‌هێنێته‌وه، كه هۆكاری رووبهڕوبوونهوهكانی ئه‌و جاره بریتیه له به‌ریه‌ككه‌وتنی (بۆنه پیرۆزه‌كان) و (خاكه پیرۆزه‌كان) پاشان تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، به‌تایبه‌ت ئاهه‌نگی ئه‌وساڵ به بۆنه‌ی رۆژی قودس، كه ئه‌و رۆژه‌یه ئیسرائیل یادی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی قودسی رۆژهه‌ڵات و شاری كۆن ده‌كاته‌وه، له جه‌نگی (1967) له ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه قودسی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا یه‌كیان گرت، جوو به نوێژكردن له دیواری رۆژئاوا (شوێنی گریان) له شه‌وی یه‌كشه‌م یادی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و رۆژه پیرۆزه‌ی لای ئیسرائیلیه‌كان ئه‌و ساڵ نزیك بوو له‌گه‌ڵ (شه‌وی قه‌دری) لای مسوڵمانان، ئه‌و ساڵ كه‌وته رۆژی شه‌ممه، شه‌وی قه‌ده‌ر ته‌نیا پیرۆزترین شه‌وی مانگی ره‌مه‌زان نییه، به‌ڵكو پیرۆزترین شه‌وی ته‌واوی ساڵنامه‌ی ئیسلامییه، ئه‌و شه‌وه زیندو ده‌كرێته‌وه، كه جوبریلی فریشته قورئانی تێدا دابه‌زاندووه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د، هه‌زاران مسوڵمان له مزگه‌وتی ئه‌قسا كۆبونه‌وه له حه‌ره‌می پیرۆز له نزیكی (دیواری شوێنی گریان) بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در.
چۆڵبوونی ماڵه فهڵستینیهكان
تێكه‌ڵبوونی ئه‌و بۆنه پیرۆزانه بووه هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی ناچاری له قودسی پیرۆز، كاتێك رۆژی دووشه‌ممه گه‌یشته ئه‌وه‌ی پۆلیسی ئیسرائیلی له‌ناكاو هێرشی بكاته سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا، فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌ردیان كۆكردبووه، سه‌دان فه‌ڵه‌ستینی بریندار بوو، زیاتر له بیست پۆلیسی ئیسرائیلیش بریندار بوون.
هۆكاری پشت ئه‌و دۆخه و به‌رده‌وامی جه‌نگ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له(خاكه پیرۆزه‌كان) وه‌ك هالبیرتاڵ پێی وایه به كورتی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جووی راستڕه‌وی ئیسرائیلی فه‌رمانێكیان له دادگا پێ‌بوو بۆ چۆڵكردنی خانوونی شه‌ش خێزانی فه‌ڵه‌ستینی بڕیاربوو دادگای باڵای ئیسرائیلی چاوه‌ڕوانی رۆژی دووشه‌ممه بكات تا چاوه‌ڕوانی بڕیاری چۆڵكردنی ماڵه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بكات، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه توندوتیژه‌كان دادگا بڕیاره‌كه‌ی دواخست.
له كاتێدا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پێیان وایه گێرانه‌وه‌ی خاك، یاخود ئه‌و خانووانه‌ی كه به‌ر له جه‌نگی (1948) دادپهراوهرانه نییه، ئه‌وان هیچ میكانزمێكی یاساییان نییه، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی خۆیان له قودسی رۆژئاوا، یاخود شوێنێكی تر له ئیسرائیل، كه به‌ر له (1948) موڵكیان بووه.
ئایا پرسی فه‌ڵه‌ستین هاوسۆزی خۆی له‌ده‌ست داوه؟
راسته ئه‌و پێكدادانه به‌سه بۆ هه‌ڵگیرسانی ئاگر و سووتان له مێژوو و شوێنه پیرۆزه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك دیمه‌نی بڵاوكراوه له‌سه‌ر (تیك تۆك) هه‌یه، كرده‌كان خێراتر ده‌كات.
له مانگی نیسان هه‌ندێك گه‌نجی فه‌ڵه‌ستینی كورته ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكرده‌وه له ناو میترۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر جووێكی ئهردۆكسی، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌خشینی ئیلهام بۆ جێبه‌جێكردنی هێرشی هاوشێوه، له وه‌ڵامدا كۆمه‌ڵێك له جووه راستڕه‌وه تونده‌كان كه پێیان ده‌گوترێت (لاهاڤا) خۆپیشاندانێكیان له ناوچه‌ی(بابی عامودیه) له قودس رێكخست، به ده‌نگی به‌رز دروشمی (ده‌رچن عه‌ره‌ب)یان ده‌گوته‌وه.
لاهاڤا داوای چوونه دره‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن له گه‌ڕه‌كه جووه‌كان
ئه‌و خاڵه‌ی كه زۆر روونه و گرنگه بریتیه له كۆده‌نگی ساده به ئه‌ندازه‌یه‌ك به درێژایی چه‌ندین ساڵی رابردوو مه‌ترسیی بووه له ئیسرائیل، كرۆكی كێشه‌كه بریتیه له تێكشكاندنی ململانێی فه‌ڵه‌ستین، چونكه فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی له به‌شی رۆژئاوا و قودس ده‌ژین رازین و به ته‌واوی خۆیان داوه‌ته بن ده‌ستی ئیسرائیل، ئه‌و كۆده‌نگیه به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر به‌هێز بوو له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دواییه، پرسی ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ــ چۆن ئاشتی بچه‌سپێنین، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاشتیه پشتگوێخرا چی رووده‌دات، ئایا به‌ربژێره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌بوو؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش رێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیمی به‌هێز كردبوو، كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئیسرائیل و سعوودیه و به‌حرێن و سوودان و مه‌غریبی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گرنگی زۆری هه‌بوو بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه، بیرۆكه‌كه‌ش پێی وابوو پرسی فه‌ڵه‌ستین له رابردوودایه، بووه به به‌شێك له هه‌واڵی زه‌مه‌نی رابردوو، به‌ڵام هه‌واڵه‌كانی ئه‌مرۆ ئه‌وه پشت‌راست ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌بوو.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا چۆن سه‌یری ئه‌و رووداوانه ده‌كات؟
ئیداره‌ی جۆ بایدن له‌و كاته‌دا به پێویستی نازانێت وه‌ڵامی ئه‌و رووداوانه بداته‌وه، له‌و بڕوایه‌ش دایه بۆ سه‌رقاڵبوون به‌و پرسه كاتێكی گونجاو نییه، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی راسته‌قینه‌ش له پرسی ئیسرائیل فه‌ڵه‌ستین روونادات، ئه‌وه كۆتا شته ئیداره‌ی بایدن ده‌یه‌وێت. له كاتێدا ئه‌و هه‌موو گرنگیدانهانی به‌و ناوچه‌یه بۆ هه‌وڵه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران چڕكردۆته‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌ییه بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. ئیداره‌ی ئه‌مریكا نایه‌وێت هه‌وڵه‌كانی په‌رش و بڵاو بكات بۆ نێوه‌ندگیری نێوان ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان پێناو رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، یاخود هه‌وڵدات بۆ لاوازكردنی هه‌وڵه‌كانی ئێران ده‌یدات بۆ هه‌ڵگیرسانی ناكۆكی قودس.
ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكی دۆسه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی لا گرنگتره، له پێكدادانه‌كانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین
به‌ڵام ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟
ئه‌و كاره به لاوه‌كی پشت به بنیامین ناته‌نیاهۆ ده‌به‌ستێت، كه له‌و كاته تووشی شێتیه‌ك بووه، له‌وانه‌یه شێتیه‌كه‌ی له هه‌موومان زۆرتر بێت. له كاتێدا ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنانه رووده‌ده‌ن ناته‌نیاهۆ له رێگه‌ی جێهێشتنی پۆستی سهرۆكوزیرانه، كه ماوه‌ی (12) ساڵه له‌و پۆسته‌یه، به‌رژه‌وه‌ندی ناته‌نیاهۆ ئه‌وه‌یه نه‌یاره‌كانی ناتوانن حكومه‌تی نوێی ئیئتلافی پێك بهێنن، ناته‌نیاهۆ ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئیسرائیل بۆ جاری پێنجه‌م هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌وه‌ش هه‌لێكی بۆ دهرهخسنێت ده‌ست به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه بگرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه خۆی پێ له زیندانیكردن بپارێزێت، كه له پرسی گه‌نده‌ڵی گلاوه، دۆسهكهی ره‌وانه‌ی دادگاكراوه، ده‌كرێت ناته‌نیاهۆ په‌نا بباته به‌ر میكانزمی توندكردنی هه‌ڵوێست، بۆ ئه‌وه‌ی راستڕه‌وه نه‌یاره‌كانی ده‌ستبه‌ردانی هه‌وڵه‌كانی لادانی ببن رایبگه‌ینن، كه كاتی گۆڕانكاری له سه‌ركردایه‌تی نییه.
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك گۆشه‌كانی ئیسرائیل ده‌هه‌ژێنێت:
زۆربه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی رووده‌ده‌ن، دواتر حه‌ماس هه‌ڵی ده‌بژێرێت، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌گه‌شه‌پێدانی گه‌وره‌ی ئابووری كه‌رتی غه‌زه شكستی هێناوه، یاخود هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی سیاسی له‌گه‌ڵ ئیسرائییل نه‌بووه، له راستیدا ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دواخست، كه بڕیار بوو ئه‌نجام بدرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس سه‌ركه‌وتوو بێت، كه‌واته بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م رووداوه‌كان.
كاتێك حه‌ماس ده‌بینێت خۆی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م خۆی چی ده‌كات؟ مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و بزووتنه‌وه رۆژی دووشمه كارێكی زۆر ئاسایی كرد، كاتێك مووشه‌كه‌كانی ئاڕاسته‌ی قودس كرد، هه‌وڵی دا جڵه‌وی راپه‌ڕینه‌كان بگرێته ده‌ست، راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئیسرائیل وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی (20) فه‌ڵه‌ستینی كوژراون.
به كورتی هه‌موو ئه‌و رووبهڕووبوونهوانهوه له ماوه‌ی سێ، یاخود چوار رۆژ ئارام ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر حه‌ماس و ئیسرائیل و میسڕ و ئه‌رده‌ن و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی هه‌موویان په‌یان به‌وه برد به‌رژه‌وه‌ندییان له كۆنترۆڵكردنی شه‌قامه، یاخود نا، ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان گۆڕان بۆ راپه‌ڕینی نوێ، شه‌قام ویستی خۆی چه‌سپاند له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كان، ئه‌وه ده‌بێته بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئیسرائیل و غه‌زه و به‌شی رۆژئاوا و میسڕ و ئه‌رده‌ن و رێككه‌وتنی ئیبراهیمی ده‌هه‌ژێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه روویدا پێشنیاز ده‌كه‌م به‌رنامه‌ی (تیك تۆك) دابه‌زێنن بۆ چاودێری كردنی راسته‌وخۆی كاتی روودانی راپه‌رینه‌كه.
سه‌رچاوه: ساسه پۆست
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment