ئیسرائیل 130 هێرشى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ ئه‌نجام داوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سوپاى ئیسرائیل رایگه‌یاند شه‌وى رابردوو 130 هێرشیان بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ ئه‌نجام داوه‌ 15 كه‌سیان له‌ بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و جیهادى ئیسلامى كوشتووه‌. ماڵپه‌ڕێكى عه‌ره‌بیش ده‌ڵێ 24 كه‌س كوژراون نۆیان منداڵن.

ماڵپه‌ڕى سكاى عه‌ره‌بى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11 ى ئایار له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ شه‌ڕ و گرژییه‌كانى شه‌وى رابردووى نێوان ئیسرائیل و هێزه‌كانى فه‌ڵه‌ستین ده‌كات.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ له‌ هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ تا ئێستا 24 كه‌س كوژراون و نۆیان منداڵن، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 100 كه‌س بریندارن.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا لێدوانێكى جۆناسان كۆنرێكس گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوتوویه‌تى، "130 ئامانجى سه‌ربازییمان بۆردومان كردووه‌ كه‌ زۆربه‌یان هى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسه‌، به‌گوێره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئێمه‌ 15 كه‌سى سه‌ربه‌ حه‌ماس و جیهادى ئیسلامى كوژراون".

به‌رپرسێكى ژوورى هاوبه‌شى سه‌ربازى هێزه‌ فه‌ڵه‌ستنییه‌كان بۆ ئاژانسى فرانس پرێس باسی له‌وه‌ كردووه‌، نزیكه‌ى 100 مووشه‌كیان ئاراسته‌ى ئیسرائیل كردووه‌. سوپاى ئیسرائیلیش ده‌ڵێ، "نزیكه‌ى 150 مووشه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كانه‌وه‌ ئاراسته‌ى ئیسرائیل كراون، به‌ڵام  به‌ سیسته‌مى كڵاوه‌ى ئاسنى ده‌یان مووشه‌ك پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌ مرۆییه‌كانى ئیسرائیل، باس له‌وه‌ ده‌كرێت شه‌ش كه‌س له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كاندا بریندارن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین