كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌كه‌ى چین به‌سه‌ر عێراق تێپه‌ڕیوه‌؟ ئه‌ى له‌ كوێ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌؟ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاژانسى "فرانس پرێس" ده‌ریخستووه‌، ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه‌ گوایه‌ ده‌ریده‌خات كه‌شتى ئاسمانى چینى كه‌ له‌سه‌ر ره‌وتى خۆى لایداوه‌، به‌سه‌ر عێراق تێپه‌ڕیوه‌، دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌. تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان خه‌ریكى ئه‌وه‌ن كات و شوێنى گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌شتییه‌كه‌ بۆ سه‌ر زه‌وى دیارى بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هه‌شتى ئایار دامه‌زراوه‌ى ئایرۆسپه‌یس كۆرپۆرێیشنى ئه‌مریكى پێشبینى كردووه‌  ئه‌مڕۆ كاتژمێر هه‌شت به‌ كاتى گرێنچ، یان سبه‌ى كاتژمێر  4:19 پاشماوه‌ى كه‌شتى ئاسمانى چینى كه‌ به‌ ناوى " لۆنگ مارچ 5" Long March 5 له‌ ره‌وتى خۆى لایداوه‌، بگاته‌وه‌ به‌رگه‌ هه‌واى زه‌وى و له‌سه‌ر شوێنى كه‌وتنى پاشماوه‌كه‌یشى ده‌ڵێ، "پێشبینى ده‌كرێت له‌ باكوورى نیوزیله‌ندا بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌".

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى فرانس 24 ، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین رایگه‌یاندووه‌، "كاتێك پاشماوه‌ى كه‌شتییه‌كه‌ به‌ر به‌رگه‌ هه‌واى زه‌وى ده‌كه‌وێت ئه‌وا گڕ ده‌گرێت، بۆیه‌ مه‌ترسییه‌كى زۆرى بۆ دانیشتووانى سه‌ر زه‌وى نابێت".

به‌رپرسانى ئه‌مریكایش رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌وان هیچ پلانێكیان نییه‌ كه‌ له‌ كاتى هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى هه‌واى زه‌وى پاشماوه‌كه‌ بكه‌نه‌ ئامانج بۆئه‌وه‌ى زیانه‌كانى كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ماڵپه‌ڕى ئاژانسى فرانس پرێس لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ و وێنه‌یه‌ كردووه‌ گوایه‌ مووشه‌كه‌كه‌ به‌سه‌ر عێراق تێپه‌ڕیوه‌. تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌واڵى ساخته‌ " Fake news" ده‌ریخستووه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ 17ى كانوونى دووه‌مى 2020 له‌ عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌واڵێك گوایه‌ ته‌نێكى نامۆ له‌ ئاسمانى شارى زیقارى "ناسریه‌"ى باشوورى عێراق ده‌ركه‌وتووه‌، بۆیه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى له‌ لۆنگ مارشى چینییه‌وه‌ نییه‌.

 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین