گازپرۆم ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ تورکیا واژوو دەکات
نوچەنێت
کۆمپانیاییە تورکییەکان لە دانووستانی بەردەوامدان بۆ درێژکردنەوەی کڕینی 8 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتی لە وڵاتی ڕووسیا، کە بڕیار وایە لە کۆتاییەکانی 2021 کۆتایی بەو رێککەوتنە بێت.
لەو بارەیەوە بەرپرسانی کۆمپانیاییەکانی گاما و ئەکسا و دیمیرون وکایلۆن، بەئاژانسی هەواڵی تورکییان ڕاگەیاندووە، کە لە گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامدان لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆم، هەروەها جەختیان لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ رووسیا کردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانن گازی پێوسیت بۆ ناوخۆی تورکیا بە نرخێکی گونجاو و بە شێوازی گرێبەستی گونجاو دابین بکەن.
رۆژنامەی “تاس”ـی رووسی لە ڕاپۆرتێکیدا هەلوێستی تورکیا بۆ جۆری ڕێککەوتنە نووێەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت" تورکیا خواستی ئەوەی نیە رێککەوتنی دوور مەودا لەگەڵ گازپرۆم واژوو بکات، بەڵک و ئامانجی تورکیا ڕێککەوتنە بە شیوازی مەرج ونرخی گازیی سروشتی لە خستەرووی بازاردا"
ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و گاز پرۆم هاوردەکردنی ساڵانە 58 بۆ 57 ملیار مەتر سێجای گازی ڕووسیایە بۆ بازارەکانی تورکیا، بەڵام بەهۆی وەستانی هێڵی (باکو - تەلبیس -ئەرزەروم)، لە ئدارای 2021ـکدا کۆتایی بە گرێبەستی نێوان تورکیا و ئازەربایجان هات، کە هاوردەکردنی 6.6 ملیار مەتر سێجای گازی ئەو وڵاتە بوو بۆ ناخۆیی تورکیا. جگە لەوە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2021، کۆتایی بە گرێبەستی نێوان تورکیا و نێجیریا دێت بۆ هاوردەکردنی 1.2 ملیار مەتر سێجا.
تورکیا لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ سەربەخۆی بوون لە بازاری گازی سروشتیدا، بەڵام بە گوێرەی ووتەکانی وەزیری وزەی تورکیا لە ئاداری 2021ـدا، ڕێککەوتنە دوور مەدواییەکانی ةیوان تورکیا و وڵاتانی بەرهەمهێنی گاز، هۆکاری سەرەکییە لە نەگەیشتنی تورکیا بە ئامانجە سەرەکییەکەی.
هاوردەکردنی گازی سروشتی لە لایان وڵاتی تورکیاوە لە هەلکشانی بەردەوامدایە و لە دیسمبەری 2020ـدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد وڕۆژانە و بۆ زیاتر لە 157.1 ملیۆن بەمتر سێجا بەرزبۆتەوە، کەئەمەش بەراورد بە ساڵی 2003 بەرزترین ئاستە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment