له‌ سیده‌كان په‌كه‌كه‌ هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

فه‌رمانده‌یه‌كه‌كى پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندووه‌ دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، چه‌ند چه‌كدارێكى په‌كه‌كه‌ له‌ گه‌رووى ناوبه‌ردانى شارۆچكه‌ى سیده‌كان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و پێشمه‌گه‌ریش وه‌ڵامى داونه‌ته‌وه‌ و هیچ زیانێك له‌ هێرشه‌كه‌دا نه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شه‌شى ئایار، به‌هرام عه‌ریف یاسین فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى هه‌ڵگوردى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى رووداوى راگه‌یاندووه‌، شه‌وى رابردوو چه‌ند چه‌كدارێكى په‌كه‌كه‌ به‌ ئاڕ پى جى و قه‌ناس و بیكه‌یسى و كڵانشینكۆف هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و پێشمه‌رگه‌یش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندووه‌.

هێرشه‌كه‌ له‌ گه‌رووى ناوبه‌ردانى شارۆچكه‌ى سیده‌كان بووه‌، سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌، فه‌رمانده‌كه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ زیانێك نه‌بووه‌ و روونیشى ده‌كاته‌وه‌ ئامانجى په‌كه‌كه‌ له‌و هێرشانه‌ تێكدانى سه‌قامگیرى و ئارامى ناوچه‌كه‌یه‌.

تا ئێستا په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ هیچ لێدوانێكى نه‌دواوه‌
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین