توركیا كوژرانى سه‌ركرده‌یه‌كى په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل ئاشكرا ده‌كات تورکیە

نوچه‌نێت

دواى تێپه‌ڕبوونى زیاتر له‌ 50 رۆژ راگه‌یاندنى فه‌رمى توركیا ده‌ڵێ، له‌ ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى هه‌واڵگرى توركیا له‌ قه‌ندیل له‌سه‌ره‌تاى مانگى رابردوودا عومه‌ر ئایدن كوژراوه‌ كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى په‌كه‌كه‌ بووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى ئادار، ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركی له‌ هه‌واڵێكدا ده‌ڵێ له‌ ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى هێزه‌كانى توركیا رێناس ئایدن "عومه‌ر ئایدن" كوژراوه‌ كه‌ به‌رپرسى هاوئاهه‌نگى گومرك بووه‌ له‌ ناو په‌كه‌كه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌ دووى مانگى شوباتى رابردوو بووه‌ و له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى توركیاوه‌ زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ و ئینجا ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

سه‌ره‌راى ئه‌مه‌یش ئه‌نادۆڵ ده‌ڵێ سه‌رچاوه‌ توركییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ئایدن یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى كه‌ له‌ ناو په‌كه‌كه‌ و كه‌جه‌كه‌ متمانه‌یه‌كى زۆرى پێكراوه‌ و له‌ ساڵى 1999 وه‌ له‌ ریزه‌كانى په‌كه‌كه‌ بووه‌ و كارى گواستنه‌وه‌ى چه‌ك بووه‌ له‌ سنووره‌كانى نێوان عێراق و ئێران.
 
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى رووداو کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لەبارەی شەڕەکە و کات و ناسنامەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە رایگەیاندووه‌ "لە 2ی شوباتی 2021دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و لە هێرشەکەدا رێناس ئایدن (عومەر ئایدن)، زەردەشت کوردوان (ئیسماعیل کایا)، عەگید راپەرین (مەندوح یاردمجی)، مەزلۆم عەفرین (محەمەد عەبدۆ عەبدولمەنال حسێن عەبدۆ) شەهید بوون".


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین