رۆژنامەیەكى توركى: ئیمارات درۆنى به‌ په‌كه‌كه‌ داوه‌ شیکاری

نوچه‌نێت

رۆژنامەى(خەبەر تورك) راپۆرتێكى بڵاوكردۆتەوە، باس لەوە دەكات پارتى كرێكارانى كوردستان لە رێگەى ئیماڕاتەوە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بەدەستهێناوە، ئاماژەى بەوەش كردووە ئەو پارتە كوردییە چەكدارە هەوڵدەدات چالاكیەكانى لەو ناوچانەى گورزى توركیاى پێ دەكەوێت بەهێز بكات.

(19)ى ئایارى (2021) سلێمان سۆیلۆى وەزیرى ناوخۆى توركیا رایگەیاند، " هێرشێكى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانیان بۆ سەر بنكەیەكى سەربازى توركیا لەسەر سنوور پووچەڵ كردۆتەوە". 
رۆژنامەى (خەبەر تورك) ئاشكراى كردووە پارتى كرێكاران (41) جۆرى فرۆكەى نموونەیى هەیە چاوەڕوانى وەرگرتنى (120) فرۆكەى نمونەیى تر دەكات.

رۆژنامه‌ى خه‌به‌ر تورك:
راهێنه‌رى بیانى په‌كه‌كه‌ فێرى به‌كارهێنانى درۆن ده‌كات

ئەو رۆژنامە روونیشى كردۆتەوە پارتى كرێكارانى كوردستان ئەو فڕۆكە نموونەییانەى لە رێگەى ئیماراتەوە بەدەست هێناوە، كە گوازراوەتەوە بۆ ناوچەى سلێمانى، لەوێوە بۆ ناوچەى مەخموورى "باكوورى عێراق" رەوانەكراوە، ماوەیەك له‌ مەخموور ماوەتەوە. بۆ كۆكردنەوەى هەموویان لە ناوچەى مەخموور و رەقە لە باكوورى رۆژهەڵاتى سووریا، ئەوەش وەك رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ كردوە بۆ ئەوەى سەرنجەكان لەسەر داواكارى نوێى ئەو فڕۆكانە لەرێگەى دەوڵەتێكى تر هاتووە.

لەبەشێكى ترى ئەو راپۆتە هاتووە، یەكەم بەكارهێنانى فڕۆكەى نموونەیى لەلایەن پارتى كرێكارانەوە لە (10)ى تشرینى یەكەمى (2019) بوو، لە ناوچەى شەرناخى توركیا، توركیا دواى ئەوە چەند ژێرخانێكى لەبنەكە سەربازییەكان دروستكرد بۆ لەكارخستنى فڕۆكە نموونەییەكان.

لە درێژەى  ئەو راپۆرتەدا  هاتووە سەركردایەتى بنكەى فڕۆكه‌وانى سەرەكى لە دیاربەكر رووبەڕووى هێرشى دوو فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بووەوه‌، دواى ماوەیەكى كەم لەو هێرشە بنكەى فرۆكەى بێفڕۆكەوان لە باتمان و بنكەى سەركردایەتى لیواى 23 جەندرمەى توركیا لە شەرناخ رووبەڕووى هێرشى هاوشێوە بوونەوە، هەر سێ هێرشەكە شوێنى ستراتیژییان بۆ كردنە ئامانج هەڵبژارد.
رۆژنامە دەپرسێت" پەكەكە چۆن گەیشتە ئەو توانایە، ئەو تەكنەلۆژیایەى لەو كاتە دا چۆن گەیشتە دەست، كە لە چیاكان رووبەڕووى هێرش دەبێتەوە؟ كێ سەپەرشتى مەشق پێكردنیان دەكات، چۆن ئەو تەكنەلۆژیایە هاوردەكراوە؟.
لە درێژەى قسەكانى ئاماژە بەوە دەكات، دروستكردن و بەكارهێنانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى نموونەیى و گۆڕینى مەكینەى جێبەجێكردنى هێرشكردن بە بۆمب، پرۆسەیەكە سێ قۆناغى جیاوازى دەوێت، هەریەك لەو قۆناغانە پێویستى بە مەشقى تایبەتە.

په‌كه‌كه‌ ئه‌كادیمیاى بۆ مه‌شقكردن له‌سه‌ر درۆن كردووه‌ته‌وه‌

رۆژنامەكە ئاماژەى بەوە كردووە هێزەكانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بە سەركردایەتى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا، لەرووى مەیدانییەوە پاشەكشەى بە داعش كرد، ئەوەش پلەیەكى دا بە پارتى كرێكارانى كوردستان كە لە مانگى حوزەیرانى (2017) دوو شارەزاى ته‌كنیكى داعش دەستگیر بكەن، ئەو دوو شارەزایە هاوكارى چەكدارانى پارتى كرێكارانى كوردستانیان كردووە بۆ شارەزابوون لە تەكنەلۆژیاى تایبەت بە فرۆكە نموونەیى.

پارتى كرێكارانى كوردستان ئەكادیمایەكى فرۆكەى بێفرۆكەوانى لە سەربازگه‌ى رۆستم جودى لە نزیك كەمپى ئاوارەكانى مەخموور كردەوە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتى ئەو كەمپە دەكات.
لە (٢٠٢٠) بەهۆى پرۆسە سەربازییەكانى توركیا كە پارتى كرێكارانى كوردستانى كردە ئامانج، ئەو ئەو پارتە تواناى چالاكى نەمابوو، سەركردەكانى ئەو پارتە لە قەندیل تواناى هیچ جموجۆڵیان نەمابوو، بەڵام بەشێوەیەكى باشتر لە شنگال و مەخموور جموجۆڵیان هەبوو.

هەروەها ئەو رۆژنامەیە ئاماژەى بەوە كردوە ئەو پارتە ناتوانێت لە چیاكانى قەندیل پارێزگارى لە" فڕۆكەى نمونەیى" بكات، چونكە ئەو ناوچەیە لە ژێر چاودێرییەكى وردى هێزەكانى توركیایە.
سەبارەت بە سەرپەرشتیارانى مەشقكردنیش ئاماژە بەوە دەكات، ئەوانە كەسانێكى هۆڵندى و ئەمریكین مەشق بە ئەندامانى پارتى كرێكاران دەكەن، بۆ چۆنیەتى دانانى بۆمب لە فرۆكەى بێفڕۆكەوان.
هەروەها ئاماژەى بەوەش كرد لە ناو پارتى كرێكارانى كوردستان پەیكەرى تایبەت بە فرۆكەى "درۆن" و "فرۆكەى نموونەیى" هەیە، پارێزگاریى لە تایبەتمەندیان دەكرێت لە دزە پێكردنى هەر نهێنێیەكى هەواڵگرى.
لەبەشێكى ترى راپۆرتە هاتووە توركیا لە رێگەى فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان ئەو جەنگەى بردەوە، پارتى كرێكارانى كوردستان هەوڵدەدات لە رێگەى فرۆكەى نموونەیى خۆى دەرخات، لەكاتێدایە ئەو پارتە لەناوخۆ شكستى هێناوە، دەیەوێت بەو رێگەیە قەرەبووى شكستەكانى بكاتەوە.
لە كۆتایى دا رۆژنامە دەڵێت، "توركیا تواناى رووبەڕوونەوەى ئەو جۆرە فڕۆكەبێفڕۆكەوانەى هەیە، ئەوەش بە گرتنەبەرى هەنگاوى ڕژد لەو بارەیەوە".

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین