لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌: 90% ئه‌و بڕوانامانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق وه‌رگیراون ساخته‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ریاز مه‌سعودى ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى بوارى په‌روه‌رده‌ له‌ عێراق به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و ئاشكرایشى ده‌كات 90% ئه‌و بڕوانامانه‌ى خوێندنى باڵا كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق وه‌رگیراون ساخته‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سێى ئایار رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى كه‌ رۆژنامه‌یه‌كى نیمچه‌ فه‌رمییه‌ لێدوانێكى ریاز مه‌سعودى ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا باس له‌ كێشه‌كانى به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا ده‌كات.

ریاز مه‌سعودى ده‌ڵێ، "90% ئه‌ و بروانامانه‌ى له‌ دواى 2003 له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌ قوتابیانى خوێندنى باڵا دراون ساخته‌ن، راسته‌قینه‌ نین و له‌رێى پاره‌وه‌ له‌ دووره‌وه‌ به‌ده‌ست هاتوون یان له‌و زانكۆیان وه‌رگیراون كه‌ دانپێنراو نیین".
 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده‌ له‌ عێراق رۆژ له‌دواى رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا هاوئاهه‌نگ بن بۆ راستكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌كه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین