عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك: تا ئێستا پارتى ئێسكى نه‌شكاندووین کوردستانی

نوچه‌نێت

عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كانى سه‌ردانى د. كه‌مال كه‌ركووكى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتیان كرد، پارتیبوونى خۆیان راگه‌یاند و له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك هۆكارى هاتنه‌ ناو پارتى روون كرده‌وه‌ و گوتى، "تا ئێستا پارتى ئێسكى نه‌شكاندووین".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دووى ئایار عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك و كه‌سوكاره‌كانى سه‌ردانى د. كه‌مال كه‌ركووكى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتیان كرد و دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ساز كرد.

عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك كه‌ پێشتر به‌رپرسیارێتى له‌ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌بوو له‌ كۆنگره‌كه‌ گوتى، "ئێمه‌ به‌ كۆمه‌ڵ بڕیارمان داوه‌ ئه‌ندامى پارتى دیموكراتى كوردستان بین و پشتیوانى ئه‌و حزبه‌ بكه‌ین".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك باسى له‌ خیانه‌ت و دووڕوویى سیاسى كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى به‌ هۆكارێك زانیوه‌ بۆئه‌وه‌ى بێته‌ ناو پارتى و ده‌شڵێ، "زۆر به‌داخه‌وه‌ پلان و به‌دیلێكى له‌ ده‌سه‌ڵاتمان باشتر پێ نه‌بوو،هیچ كاره‌كته‌رێكى له‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتمان باشتر پێ نه‌بوو".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین