نێچیرڤان بارزانى : ده‌ستى ماندووبوونى كرێكاران ده‌گوشم کوردستانی

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامێكدا به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى كرێكاران رۆڵى كرێكارانى كوردستان له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵاتدا به‌رز ده‌نرخێنێ و ده‌ڵێ، "ده‌ستی ماندووبوونیان ده‌گوشم".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كى ئایار به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى كرێكاران، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌دا رۆڵى كرێكارانى كوردستان له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌رز ده‌نرخێنێ.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌ى دووپات له‌سه‌ر دابینكردنى ته‌واوى مافه‌كانى كرێكاران ده‌كاته‌وه‌، له‌ په‌یامه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى هاتووه‌، "ڕۆژی جیهانیی کرێکاران له‌ کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. به ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ کۆشش و خزمه‌تی کرێکارانی کوردستان و ڕۆڵیان له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵاتدا ده‌ڕوانم، ده‌ستی ماندووبوونیان ده‌گوشم، جه‌خت له‌ دابینکردنی ته‌واوی مافه‌کانیان ده‌که‌مه‌وه‌".

ئه‌مڕۆ به‌ هه‌مان بۆنه‌ كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات دوو یاسا بۆ كرێكاران هه‌موار بكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى مافییان زیاتر دابین بكات. وه‌زیرى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا هه‌وڵ ده‌ده‌ن كرێى كرێكاران زیاتر بكرێت و هه‌لى كار بۆ كرێكارانى خۆماڵى زیاتر بڕه‌خسێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین