تادێت ژمارەی تووشبوان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون  لە كەركووك ڕوو لە زیادبوونە تەندرووستی

نوچە نێت

ماوەی چەند ڕۆژێکە  لە شاری کەرکوک چەند تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆش تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە شاری کەرکووک تۆمار کرا، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت، "هەر ئاژەڵێک هاوردەی کوردستان بکرێت لە سنوورەكان کەرەنتین دەکرێت و پشنیكی بۆ ئەنجامدەدرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/نیسان/2025) لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق چەند ڕۆژێکە چەندین تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، هەندێکیان گیانیان لەدەست داوە، هەروەها لەماوەی سێ ڕۆژدا لە شاری کەرکووک دوو کەس بەهۆی بەهۆی پەتاکەوە گیان لەدەستداوە. ئەمڕۆش تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە شارەکە ڕاگەیێنر،. بەمەش ژمارەی تووشبووان بەو نەخۆشییە لە شارەکە گەیشتە پێنج کەس.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە ڕایگەیاند، ڕێكاریی بەپەلە دەگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون و هەر ئاژەڵێک هاوردەی کوردستان بکرێت لە سنورەكان کەرەنتین دەکرێت و پشنیكی بۆ ئەنجامدەدرێت.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش داوە، "لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەكان لە هەماهەنگیدان بۆ ڕێگریكردنی هێنانی بەرهەمی ئەو پارێزگایانەی عێراق كە پەتاكەی تێدا بڵاوبوەتەوە".

ئەمەشی خستەڕوو، لەگەڵ عێراق هیچ ڕێگرییەك و سانسۆرێك نیە بۆ گواستنەوە خۆراك و پێداویستیەكانی دیكە و بە تایبەت گۆشت، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ ڕێكاری پێویستی گرتوەتەبەر بەرامبەر ئەو شمەكانەی كە لەو ناوچانی عێراقەوە دێن كە تای خوێنبەربونیان تێدا بڵاوبوەتەوە.

دەشڵێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكاندا ڕێكاریی بەپەلە دەگرنەبەر بۆ دابینكردنی پێكداویستی بە مەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو پەتایە و ڕێگریكردن لە هێنانە ناوەی بەرهەم لەو پارێزگایانەی عێراق كە نەخۆشیەكەی تێدا بڵاوبوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین