سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل سەرۆکى دەزگاى شاباک دوور دەخاتەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینى (21/ئادار/ 2020) ماڵپەڕى (جەزیرە) بڵاوى کردەوە، نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل بڵاوى کردەوە، حکومەتى ئەو وڵاتە لەسەر داواى بنیامین ناتەنیا سەرۆکى دەزگاى شاباکى لە پۆستەکەى دوورخستەوە، بەگوێرە ماڵپەڕى ئەکسیۆس دوورخستنەوەکە بە کۆى دەنگ بووە.
بەڵام رۆژنامەى یەدیعوت ئەحرەنوتى ئیسرائیلى بڵاوى کردەوە، لەو کۆبوونەوە گاى بهاراڤ میار، راوێژکارى دادوەرى حکومەت بەشداربووە، بەهۆى دواکەوتنى ژمارەیەک وەزیر کە دژ بە لادانى بوون کۆبوونەوەى فەرمى دواکەوت.
بەر لە کۆبوونەوەى حکومەت رۆنین بار پەیامێک ئاراستەى وەزیرەکان دەکات دەڵێت، بەگوێرەى یاسا هەر بڕیارێک لە هەر دەستەیەک دەرچێت حیسابى بۆ ناکرێت، ئەو تۆمەتانەى دراوەتە پاڵم هیچ بنەمایەکى درووستى نییە، بەڵکوو تەنیا پەردەیەکە بۆ پاڵنەرى دیکەى نامۆ و رەتکراوە.
سەرۆکى لادراوى شاباک جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە وەزیرەکان ئاگادارى زۆربەى وردەکارییەکان نییە، بەهۆى ئاراستەکانى سەرۆکى حکومەت، چونکە لە ساڵى رابردوو هیچ رێگەى نەداوە وەزیرەکان چاویان پێى بکەوێت.
بار لە بەشێکى دیکەى قسەکانى بۆ وەزیرەکان دەڵێت، بڕیاری دوورخستنەوەم لە تیمى دانوستاندن ئامانج لێى ئەنجامدانى دانوستاندنە بەبێ گەیشتن بە رێککەوتن، ئەوەش بۆ رێگربییە لە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانى حەوتى ئۆکتۆبەر.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژە بەوەش دەکات،ـ بڕیارى دوورخستنەوەى لە تیمى دانوستاندنەکان رەنگدانەوەى نەرێنى دەبێت لە سەر گفتوگۆکان، کە نابێتە هۆى ئازادکردنى دیلەکان.
بەگوێرەى بڕیارەکەى حکومەتى ئیسرائیل پێویستە لە (10) مانگى داهاتوو یاخود دواى دیاریکردنى بەرپرسى نوێ پۆستەکەى جێبهێڵێت،
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment