داننان بە كۆمەڵكوژى ئەرمەن لە نێوان سيمبوڵبوون و ئاڵۆزى توركيا وئەمريكا.
نوچهنێت
توركەكان ئامادەن بۆ تووڕەبوون
دواى (١٠٦) لەو كۆمەڵكوژييەى ئەرمەنەكان لەسەر دەستى عوسمانييەكان، ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا هەنگاوێكى مێژوويى هاوێشت، دواى ئەوەى ئيدارەكانى پێشووى ئەمريكا خۆيان لەو بڕيارە رەسمييە دەدزييەوە.
چەند نامەيەك بۆ ناوخۆى ئەمريكا
جۆ بايدن بەو داننانە دەيەوێت پەيامێك بۆ دەنگدەرى ديموكراتەكانى ئەمريكا بنێرێت، كە ئەو بەڵێنى خۆى جێبەجێكرد، كە لە كاتى هەڵبژاردنەكان بەڵێنى ثيَ دابوون، پرسى مافەكانى مرۆڤ و بەرگرى لە مافى كەمينەكان بە تايبەت و دەنگدەرانى ئەرمەنى كە دەنگيان پێدابوو، دەبێتە كارى گرنگ و لة پێشينەى ئيدارەكەى، كە پاڵپشتى لەو بەها مرۆييانە دەكات، كە ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا بڕواى پێيان هەيە.
ئەو هەنگاوەى ئيدارەى بايدن خاون مۆركێكى رەمزى گەورەيە بۆ كۆمەڵگەى ئەرمەنى، هيوايە بۆ زۆربەى كەمينەكانى جيهان
هەروەها سەرۆكى ئەمريكا هەوڵى دا بۆ بەرامبەرەكانى بسەلمێنێت، كە پياوێكى بەهێزە، پێچەوانەى ئەوانەى كە پاڵپشتى ترامپەيان دەكرد، لە بەرامبەردا بايدنيان بە پياوێكى لاواز وەسف دەكرد، طواية بۆ سەرۆكايەتى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا ناگونجێت، چونكە لە سەرۆكەكانى پێشوو جياوازترە، بە تايبەت ترامپ، كە زۆربەى جار ئەردۆغانى بەدۆست وەسف دەكرد، ئەوەش ببووە هۆكارێك بۆ گومانى رايگشتى جيهانى لە راستگۆيى ئەمريكا سەبارەت بە پرسى ديموكراسى و مافەكانى مرۆڤ لە چوارچێوەى پەيوەندى بەسەرۆكەكان و ئەو وڵاتانەى، كە مافەكانى مرۆڤيان پێشێل دەكرد.
جۆبايدن بەو هەنگاوەى هيواخوازە پێگەى خۆى لە كۆنگرێس بەهێز بكات و فشارەكانى سەبارەت بەو دۆسەيە، كە لەسەريەتى كەمى بكاتەوە.
توركيا لەبەرانبەر تيرەكانى بايدن
دواى دەركردنى توركيا بە رەسمى لە پرۆژەى بەرهەمێنانى فرۆكەى (ئێف ٣٥) لە لايەن ئيدارەى بايدن، لە كۆتايى دا بايدن دانى بەوە دانا كە كوشتنى ئەرمەنەكان كۆمەڵكوژى بووە، بە پێچەوانەى ئيدارەكانى پێشوو، كە زياتر ثراگماتيانە كارييان دەكرد، هەوڵيان دەدا پارێزگارى لە پەيوەندى لەگەڵ توركيا بكەن، بە پاساوى ئەوەى پاڵپشتى بەرژەوەندى ستراتيژى و بەرگرى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكايە، بەهۆى ئەوەى توركيا ئەندامى هاوپەيمانى ناتۆيە، پێگەى گرنگى جيۆستراتيژى لەو ناوچەيە هەيە، هەروەها ياريكەرێكى گرنگە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
نابێت ئەوە لەبير بكەين بە درێژايى ساڵانى رابردوو لۆبى توركى بەهەردوو باڵى نەتەوەيى و ئيسلامييەكان كاريگەرى گەورەيان هەبوو لە داننەنان بە كۆمەڵكوژى ئەرمەنييەكان لەلايەن ئەمريكاوە، بەڵام ئيدارەى نوێ پێى وايە ئەو داننانە كاريگەرى لەسەر پەيوەندييەكانى ئەمريكا و توركيا نابێت. هەروەها لە رووى ياساييەوە، قورسايى ياسايى نابێت، بەڵكو تەنيا بۆ مۆركێكى سيمبولى هەيە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەو بڕيارە دەبێتە هۆى زيادبوونى ئاڵۆزييەكانى نێوانيان، بەهۆى ئەوەى توركيا داواى رادةستكردنى فەتحوڵا گولەنى رێبەرى رەوتى خزمەت دەكات، لەم لاشەوە توركيا گرێبەستى سيستەمى بەرگرى (ئێس٤٠٠) لەگەڵ رووسيا واژۆكردوە. هەروەها ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا پاڵپشتى كورد دەكات لە باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا.
توركيا پێى وايە ويلايەتە يەكگرتووكانى ئەمريكا پەيامێكى سياسى ناردووە، سەبارەت بە ئاراستەى توركيا بەرەو رووسيا، دواى هەماهەنگى نێوانيان لە هەرێمى قەرەباخ و كرانەوەى بەڕووى چين.
لەسەرەتاى دامەزراندنى كۆمارى توركياى نوێ كۆمەڵكوژى ئەرمەنى رەگەزێكى سەرەكييە لە گوتارى سياسى هەموو سەرۆكەكانى تورك، هەروەك ياساى توركيا داننان بەو كۆمەڵكوژييە، بەتاوان دادەنێت، ئەو دۆسەيە بۆتە جێى ناكۆكى لەگەڵ زۆربەى وڵاتانى جيهان، لێكدانەوەكانى جۆبايدن دروستە، كە پێى وايە دەوڵەتى توركيا هەنگاوێكى نەناوە بگاتە پچڕانى پەيوەندى لەگەڵ ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا، ئەوەش لە بەر زۆر هۆكارە، لەوانە كێشەى ئابوورى كە توركيا پێوەى دەناڵێت، هەروەها قەيرانى پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێى توركيا و ناوچەكەش.
دواى ئهمریكا وڵاتانى تریش دان به جینۆسایدى ئهرمهنهكان دهنێن
داننانى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا بە كۆمەڵكوژى ئەرمەنى، دەرگا لەسەر وڵاتانى تريش دەكاتەوە، هەمان هەنگاو بهاوێژن، ئەوەش دەبێتە پاڵنەرێكى بەهێزى تر بۆ لۆبى ئەرمەنى لە رۆژئاوا، تا فشار لەسەر حكومەتەكان بكەن، دەوڵەتانى تريش دان بەكۆمەڵكوژى ئەرمەنييەكان دابنێنن، هەروەها دەبێتە پاڵنەريش بۆ ئەوەى كە دەوڵەتى توركياش دان بەوە دابنێت، ئەوەى روويداوە كۆمەڵكوژى ئەرمەنييەكان بووە، لە پێناوكردنەوەى لاپەڕەيەكى نوێ و دووبارە بنياتنانەوەى پەيوەندى سروشتى نێوان ئەو دوو نەتەوەيە.
ئەو هەنگاوەى ئيدارەى بايدن خاون مۆركێكى رەمزى گەورەيە بۆ كۆمەڵگەى ئەرمەنى، هيوايە بۆ زۆربەى كەمينەكانى جيهان، كە تا ئێستا رووبەڕووى كۆمەڵكوژى دەبنەوە، هەروەها ئەگەرى ئەوەى هەيە ئەو داننانەى ئەمريكا بە كۆمەڵكوژى ئەرمەنييەكان ببێتە هۆى بەرزبوونەوەى راستگۆيى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا سەبارەت بە پرسە مرۆييەكانى جيهان.
سهرچاوه: میدل ئیست ئۆنلاین
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment