زەوی بە ژمارەیەك پێشمەرگە و ئەفسەر و پلەدار دەدرێت کوردستان- عێراق

نوچە نێت

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، فەرمانی پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەم ئەفسەر و پلەداری دەرچوو، دەشڵێت، "پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاکوو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە پەلەبکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/شوبات/2025) وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، دوای بریاری ئەنجومەنی ژمارە (٢٤٢ لە ٢٠٢٤/٣/٢٧) نوسراوی گشتاندنی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(٧٨٢٠ لە٢٠٢٤/٦/١٢) تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکان و خانەنشینان بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە دابەشکردنی زەوی، وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دووەمی پڕۆسەیە لە کۆی ئەو(١٨٨٧٩) ناوەی کە بە دوو وەجبە ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، ناوی(٩١٦٥) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە، بە پێی ئەم خشتەیەی کە لە خوارەوە هاتووە:-

-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ(١١٤) ناو.

-سنوری پارێزگای هەڵەبجە (١٨) ناو.

-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین(٤٩٠) ناو.

-سنوری پارێزگای سڵێمانی (٦٢٧) ناو.

-سنوری پارێزگای هەولێر(٣٨٩٩) ناو.

-سنوری پارێزگای دهۆک(٢٤١٣)ناو.

-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان(٤٨)ناو.

-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران(١٥٤٤)ناو.

هەروەها دەشڵێت، پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاکوو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە پەلەبکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین