سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم جەختیان لەسەر "پێویستیی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق و دەستەبەرکردنی یەکسانی لە نێوانیاندا" كردەوە.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ (13/كانوونی دووەم/2025)  لە چوارچێوەی سەردانییەكەی بۆ بەغدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ موسەننا ئه‌لسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە.

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، هەردوولا دۆخی سیاسیی عێراق و "چۆنیه‌تیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ كرد، بە شێوەیەک کە یارمەتیی سەقامگیریی عێراق بدات و کاری هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌کان پەرە پێبدات."

هەروەها تیشکیان خسته‌ سه‌ر "هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ و جەختیان لەسەر پێویستیی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق و دەستەبەرکردنی یەکسانی لە نێوانیاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە پێکەوەژیانی ئاشتییانە بەهێز بکات و گیانى دادپەروەری وه‌ک لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بەرجەستە بکات."

لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس لە دۆخی ناوچه‌كه‌ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین