سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ئه‌ساس کۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ موحسین مەندەلاوى، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساس کۆبووەوە، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندى لایەنە سیاسییەکان کرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (13/1/2025) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساس کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌کان تاوتوێ کران و گرنگیی هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدان لە عێراق، دووپات کرایەوە‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ بۆ ساڵی 2025 به‌ شێوه‌یه‌ک بێت که‌ هه‌موو ماف و شایسته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، بێ کێشه‌ و به‌ربه‌ست، مسۆگه‌ر بکرێت.

لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، باسیان لە دۆخی ناوچه‌که‌ و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق کرد و جەختیان له‌ پێویستیی کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له‌ ئاڵۆزییه‌کان، کردەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین