سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتيی هاوپەیمانيی نەهجی نیشتمانی كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى, سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتيی هاوپەیمانيی نەهجی نیشتمانی كۆبووه‌وه‌، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر بەهێزکردنى پەیوەندییەکان کرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (13/1/2025) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدولسادە ئه‌لفرێجی، ئەمینداری گشتيی هاوپەیمانيی نەهجی نیشتمانی، کۆبووەوە.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى گشتيى عێراقيان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له‌ گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاريی سیاسی كرده‌وه‌، بە شێوەیەک کە یارمەتيی بەدیهێنانی سەقامگیری و پێشکەوتن لە عێراق بدات.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا هه‌ردوولا باسیان لە دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى بره‌ودان به‌ هاريكاريى نێوان لایەنە سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین