سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى لە بەغدا لەگەڵ  نوورى مالیكى کۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانيی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانیان و ناوچەکەیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/کانوونی دووەم/2025) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نووری ئه‌لمالکی، سەرۆکی هاوپەیمانيی دەوڵەتی یاسا كۆبووه‌وه‌.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەهێزکردنی هاوبەشيی نیشتمانی و چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدايان بەپێی دەستووری عێراق تاوتوێ کرد. له‌مباره‌يه‌وه‌ هاوڕا بوون لەسەر گرنگيی پابەندبوون بە دەستوور بۆ دەستەبەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکە هاتووە، "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستيی لێكگه‌يشتن و بەهێزکردنی دیالۆگی سیاسی لەنێوان هێز و لایەنە عێراقييه‌كاندا و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م وڵات."
لە ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، "باسیان لە پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، به‌تايبه‌تى دۆخى سووريا كرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ داكۆكييان لەسەر گرنگيی کاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات كرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین