سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەخت لە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكاتەوە کوردستانی

نوچە نێت

دوای نیوەڕۆی دووشەممە (13/كانوونی دووەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ د. عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سه‌رکۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه‌.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا، "دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی وڵات و پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که"‌، تاوتوێ کران.

سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان "له‌ گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتداره‌ فیدراڵییه‌کان و تێپەڕاندنی خاڵە ناکۆکەکان بەپێی یاسا و دەستوور و دابینکردنی شایستە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان" کرده‌وه‌.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق، هاوڕا بوون "له‌سه‌ر گرنگیی سەردانەکانی نێوان لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تێگەیشتنی هاوبەش و بەهێزکردنی بنەماکانی دیالۆگی بنیاتنەر و کارا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌کان."

هەروەها سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی داکۆکی "له‌ پێویستیی دابینکردنی شایسته‌ داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن حکوومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ کرد و دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ لێکگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، یارمەتیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هه‌ردوولا ده‌دات، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز سه‌رکۆماری کرد بۆ په‌رۆشییان و به‌دواداچوونی پرسه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین