سەرۆک بارزانی جەخت لە یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکانی سووریا دەكاتەوە
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (14/كانوونی دووەم/2025) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز کریستۆفەر بیم باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا "باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتەکەی بەبایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەردەوام دەبێت لە فراوانترکردن و بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییانە. هەروەها باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئۆکتۆبەری 2024 لە سەرۆک بارزانی کرد کە لە کەشێکی ئارام و بە ڕێژەیەکی زۆری بەشداریی خەڵک بەڕێوەچوو و بە پڕۆسەیەکی نموونەیی وەسف کرد."
سەرۆك بارزانی هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، "سوپاسی حکوومەتی کەنەدای کرد کە لە شەڕی داعشدا یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی داوە و جەختیشی لە فراوانترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە."
پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە و سووریا و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەری تری ئەم کۆبوونەوەیە بوون .
پەیوەست بە بارودۆخی سووریا و چارەنووسی گەلی کورد لەو وڵاتە، سەرۆک بارزانی ئاماژەی "بە مێژووی ئەو نەهامەتی و بێبەشبوونەدا کە لە سووریا بەسەر گەلی کورددا هاتووە و بۆ ئەوەی کارەسات و نەهامەتییەکان لەدژی گەلی کورد دووبارە نەبنەوە، جەختی لە پێویستیی یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکانی سووریا کردەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment