پەرلەمان تاوتوێى دواکەوتنی راپۆرتی نوێنەراتیەکانی حکومەتی هەرێم دەکات کوردستانی

سیهام میران – نوچەنێت

لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مان کۆبووه‌وه‌ و لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دواکەوتنی راپۆرتی نوێنەراتییەکانی حکومەتی هەرێم له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان دەکات و لیژنه‌كه‌ بڕیاری بەداواداچوون دەدات.

ئەمرۆ سێشەممە ٢٧ی نیسان، لە راگەیێندراوێکی ماڵپەری سەرەکی پەرلەمان هاتووه‌، لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوه‌ندی کوردستانى شه‌وى رابردوو به‌ ئۆنلاین كۆبووه‌ته‌وه‌، باس له‌ دوو بابه‌ت كراوه‌ یه‌كه‌میان سازدانی دیدارێكه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌ به‌ نیازه‌ له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان رێكى بخات و ئه‌ویتریان دواكه‌وتنى راپۆرتى وه‌رزى نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌ كه‌ ده‌بووایه‌ بۆ لیژنه‌كه‌ ره‌وانه‌ بكرێت.


له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، "لەسەر دواکەوتنی ڕاپۆرتی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێم لە دەرەوە كه‌ بڕیار بوو بگات به‌ ده‌ست ‌لیژنه‌كه‌، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنە بڕیاریدا بەدواداچوونى زیاتر بۆ کاری نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بكات".

له‌ به‌شێكى تر باس له‌وه‌ كراوه‌  لیژنه‌كه‌ نووسراوێک ئاراستەی فەرمانگەی پەیوەندییەکان ده‌كات و تیایدا داوای ناردنی ڕاپۆرتی وەرزی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە ده‌کات و وەک لە کۆبوونەوەی پێشترى نێوان هه‌ردوو لادا بڕیاری لەسەر درابوو"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین