سەرۆکى هەرێم پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی فەرەنسا دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایى لە فرانسوا بایرو کاندیدى راسپێردراوى سەرۆک وەزیرانى فەرەنسا دەکات، لە پەیامەکەیدا هیواى سەرکەوتنى بۆ دەخوازێت.

ئەمڕۆ هەینى (2024/12/13) سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بڵاوى کردەوە، "بەناوی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی لە بەڕێز فرانسوا بایرو دەکەم كه‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆك ماكرۆنه‌وه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فه‌ره‌نسا ده‌ستنيشان كراوه‌. هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیاريه‌تيى نوێیدا بۆ دەخوازم."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، "له‌و بڕوايه‌دام پەیوەندییە مێژوویيیەکانی نێوان هەردوولامان لە گەشەکردن و پێشکەوتن بەردەوام ده‌بن."
سەبارەت بە پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولاش سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "پابەنديی هه‌رێمى كوردستان بۆ بەهێزکردنی هاريكاريى نێوانمان لە هەموو بوارەکاندا دووپات دەکه‌مەوە بە شێوەیەک کە خزمەت به‌ ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كانمان بکات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین