کۆشکی سپی: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی هەسەدە تورکیە

نوچە نێت

جۆن کیربی ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی ئاسایشی کۆشکی سپی رایگەیاند، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییەکانیان بۆ هەسەدە لە مەنبج، هەروەها رێز لە نیگەرانییەکانی تورکیا دەگرین سەبارەت بە شەڕی دژی تیرۆر."

ئەمڕۆ سێشەممە (2024/12/11) ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی ئاسایشی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دواین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و شەڕی تورکیای دژی یەپەگە و پەکەکەی هەڵسەنگاند.

کیبری بە ڕۆژنامەوانی راگەیاند، "ئێمە لە نیگەرانییە ڕەواکانی تورکیا تێدەگەین  لە شەڕی دژی تیرۆر، هەروەها پشتیوانییەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ هەسەدە و یەپەگە لە مەنبج، بەهۆی پێکدادانەکانی هەردوولا نیگەرانین چونکە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعش لەم شارە لە زیندانیدانن لەوانەیە بەهۆی ئەم دوولایەنە زیندانییەکان هەڵبوەشێنەوە."

ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی ئاسایشی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردووە، "تورکیا مافی خۆیەتی بەرگریی لە هاوڵاتیان و سنوورەکانی خۆی بکات، ئەوان هاوپەیمانی ئێمەن لەناتۆ چەندین جار ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی تیرۆر بوونەتەوە و تورکیا هاوپەیمانێکی گرینگی ناتۆیە."

کیبری سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەپەگە لە سووریا رایگەیاندووە، "ئێمە بەرژەوەندی تایبەتمان هەیە لە شەڕی دژی داعش لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ تورکیا و یەپەگە و پەکەکە بەهۆی پێکدادانەکانیان لە مەنبج."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین