سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەردانی پاریس دەكات کوردستانی

نوچە نێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی فەرەنسا، بەشداریی رێوڕەسمی سەرلەنوێ کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام دەکات لە پاریس.

ئەمڕۆ شەممە (حەوتی كانوونی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بۆ سەرلەوێ كردنەوەی كاتێدرالی نۆتردام سەردانی پاریس دەكات.

سەبارەت بەو سەردەنە  بەگوێرەی لێدوانێكی د. کەنداڵ نەزان، سەرۆکی ئینستیتیووتی کورد لە فەرەنسا كە لە ماڵپەڕی رووداو بڵاوكرایتەوە دەڵێت، ''جێگەی شانازییە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش وەکو سەرۆکی وڵاتێک پێشوازی لێدەکرێت، ئەمەش بۆ کورد سەرکەوتنێکی باشە.''

 هەر سەبارەت بەو سەردانە، عەزیز ماملێ، چالاکڤانێکی سیاسییە لە فەرەنسا دەڵێت، لەوێ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان، باس لە مەترسییەکانی سەر کوردستان دەکات. وەک عەزیز ماملێ دەڵێت، بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەگشتی سوودێکی زۆری بۆ کورد دەبێت، ''دڵنیام کاک نێچیرڤان باس لە مەترسییەکانی سەر کوردستان و ئەو هەڕەشانەی کە ئەمڕۆ لەسەر پرسی کورد هەیە، دەکات."

بڕیارە لەو رێوڕەسمە سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی (50) وڵات بەشدار دەبن، یەكێك لەوانە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین