ئەردۆغان: هیواخوازم گرووپە چەکدارەکانی سووریا بەردەوام بن لە پێشڕەوەی تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رایگەیاند، "هیواخوازم گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە دژی حکومەتی رژێمی بەشار ئەسەد بەردەوام بن لە پێشڕەوی." سەرۆکی تورکیا دەشڵێت، "داوای دیدارم لە ئەسەد کرد بەڵام وەڵامی ئەرێنی وەڵامى نەدامەوە."

ئەمڕۆ هەینی (شەشی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە سەبارەت بە ڕەوشی سووریا ڕایگەیاند، "پێشڕەوی گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە ئیدلیب و حەما و حومس بەردەوامە، وە ئامانجی ئۆپۆزسیۆن دیمەشقە، ئێمە لەرێگەی هەواڵگریی و راگەیاندنەوە بەدواداچونی بۆ دەکەین و هیوادارم پێشڕەویەکە لە دژی حکوومەتی سووریا بەردەوام بێت."
ئەردۆغان باسی لەوەکرد کە پێشتر داوای دیداری لە بەشار ئەسەد کردووە و گوتی، "من داوای دیدارم لە ئەسەد کرد، گوتمان وەرە بەیەکەوە داهاتووی سووریا دیاری بکەین، بەڵام بەداخەوە وەڵامێکی ئەرێنیمان وەرنەگرت."
سەرۆکی سووریا مەرجی هەبوو بۆئەوەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆببنەوە و رایگەیاندبوو، دەبێت تورکیا هێزەکانی بەتەواوی لە سوریا بکشێننەوە و پشتیوانی هێزەچەکدارییەکان بوەستێنن.
لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو، نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، تورکیا لە پشت ئاڵۆزیەکانی وڵاتەکەی و جوڵاندنی گروپە چەکدارەکانە، وتیشی ئیسرائیلیش هاوکاری پێویستی بۆ تورکیا داوە تا هاوکاری ئەو گروپانە بکات.
عومەر چەلیک وتەبێژیی ئەکپارتی وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوە کە تورکیا تاوانباردەکەن بە تێکدانی دۆخی سووریا و گوتی، "ئێمە هەرگیز لەپشت ئەو پێشهاتانەی سووریا نین کە لەئێستادا روودەدەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین