کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان دیار نییە کوردستانی
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان هەڵسەنگاندنێکى وردى دەوێ، پێشیوایە هەرێمى کوردستان هێشتا لە قۆناغێکى مەترسیداردایە.

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوى راگەیاند، لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و رێنوێنییە نوێکان، بڕیارە بەمنزیکانە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە، بەڵام هێشتا رۆژەکەی دیاری نەکراوە.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ بڕیار و ڕێنماییەکى نوێ بە وەزارەى پەروەردە نەگەیشتووە، وە بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندنیش دەبێ لیژنەى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا کۆببێتەوە و پاشان بڕیارى بدرێت.

د. ئاسۆ حەوێزى دەشڵێت،كۆرۆنا ئێستاش لە كوردستان لە دۆخێكی مەترسیدایە و بڕیارێكی لەم شێوە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێكی دروستە و لیژنەی باڵا بڕیاری لەسەر دەدات بۆیە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان نییە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین