ئه‌ندامبوونى ئێران له لیژنه‌یه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئافره‌تان تووڕه ده‌كات
لاڤین عومه‌ر، نوچه‌نێت
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو ئێران وه‌ك ئه‌ندامى لیژنه‌ى بارودۆخى ژنانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان" United Nations Commission on the Status of Women" هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و لیژنه‌یه‌یش لقێكه له ئه‌نجوومه‌نى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له‌و كاته‌وه ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له نێو رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و ئافره‌تان دروست بووه، چونكه ئه‌وان پێیانوایه ئێران تۆمارێكى خراپى له‌بوارى پێشیلكردنى مافه‌كانى ژنان هه‌یه و ناكرێت له لیژنه‌یه‌ك ئه‌ندام بێت كه داكۆكى له مافه‌كانى ژنان ده‌كات.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئێران ئینته‌رناشنال، ئێران بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ له ساڵى 2022 تا 2024 ئه‌ندامى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌بێت، كه له ساڵى 1946 لیژنه‌كه دامه‌زراوه و ئامانجه‌كه‌یشى بریتییه له "یه‌كسانى نێوان هه‌ر دوو ره‌گه‌ز و به‌شداربوون له په‌ره‌پێدانى ژنان".
ده‌سته‌ى چاودێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان:
ئه‌ندامبوونى ئێران له لیژنه‌ى ژنان رۆژێكى ره‌شه
ئێران ئینته‌رناشنال ده‌ڵێ، "ده‌سته‌ى چاودێریى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبژاردنى ئێران بۆ ئه‌ندامێتى ئه‌و لیژنه‌یه به رۆژێكى ره‌ش ده‌زانێت له مێژووى مافه‌كانى ژنان و مرۆڤ".
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى"اخبار الان"ى عه‌ره‌بى هه‌ڵبژاردنى ئێران بۆ ئه‌ندامێتى ئه‌و لیژنه‌یه چالاكوانان و رێكخراوه مرۆییه‌كانى تووشى شۆك كردووه، چونكه ده‌سه‌ڵاتى ئێران هه‌موو شێوازه‌كانى چه‌وساندنه‌وه و سه‌ركوتكردنى دژى ئافره‌تان په‌یڕه‌و كردووه.
مه‌سیح عه‌لى نه‌ژاد چالاكوانى ژنان له ئێران له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بیه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "جێی قبوڵکردن نییە رژێمێك رێگەنادات ئافرەتان بڕیار له‌سه‌ر بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار به جه‌ستى خۆیان بده‌ن، بۆ سه‌رپه‌رشتى بارودۆخى ژنان له جیهان هه‌ڵبژێردرێت" ئه‌و چالاكوانه ده‌شڵێ، "به تێڕوانینى ده‌سه‌ڵاتى ئێران هه‌ر ژنێك بۆ مافه سه‌ره‌كییه‌كانى خۆى بجه‌نگێت، تاوانباره".
له راپۆرته‌كه‌ى ماڵپه‌رى "اخبار الان" كۆمه‌ڵێك داتاى له‌سه‌ر بارودۆخى ژنان له ئێران خراوه‌ته‌ڕوو، له‌وانه ئێران له ساڵى 2006 له بوارى یه‌كسانى نێوان دووڕه‌گه‌ز له‌سه‌ر ئاستى جیهان له ریزبه‌ندى 108 بووه، كه‌چى ساڵانى دواتر گه‌یشتووته 150 پله واته 42 پله پاشه‌كشه‌ى كردووه.
راپۆرته‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه له هه‌موو پێنوێنى و ریزبه‌ندییه‌كان ئێران له پله‌ى دواوه‌یه و له ریزى ئه‌و وڵاتانه‌یه كه بۆ بارودۆخى ژنان به خراپ داده‌نرێن.
ئێران له مافه‌كانى یه‌كسانى
له‌سه‌ر ئاستى جیها له ریزبه‌ندى 150 یه
راپۆرتى ئێران ئینته‌رناشنال باس له‌وه ده‌كات جارێكى تریش به‌هۆى ئه‌ندامبوونى ئێران له‌و لیژنه‌یه له‌ساڵى 2010 ناڕه‌زاییه‌كى گه‌وره له‌نێو رێكخراوه مرۆییه‌كان و رێكخراوه‌كانى ئافره‌تان دروست بووه.
سه‌باره‌ت به‌م جاره‌یش هیلیل نوى به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكار له رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ، "هه‌ڵبژاردنى ئێران له‌و لیژنه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌یه كه‌سێك كه هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك بێت بكرێته سه‌رۆكى تیمى ئاگركوژێنه‌وه".
ئاژانسى فرانس پرێس باسى له به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شى سێ رێكخراوى ئافره‌تان كردووه كه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌دژى ئه‌ندامبوونى ئێران له لیژنه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه. رێكخراوه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: كۆمه‌ڵه‌ى ئافره‌تانى ئێران له فه‌ڕه‌نسا، كۆمه‌ڵه‌ى ئافره‌تى ئێرانى له سوید، كۆمه‌ڵى ئافره‌تانى ئێرانى دیموكراتیخوازله ئیتاڵیا، ئه‌و سێ رێكخراوه دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه ئێران تا ئه‌وپه‌رى دژى ئافره‌تانه و بۆیه ئه‌ندامبوونى له لیژنه‌كه سووكایه‌تییه به ته‌واوى ژنانى ئێران".
له‌باره‌ى دژایه‌تى ئه‌ندامبوونى ئێران له لیژنه‌كه ده‌یان راپۆرت له ماڵپه‌ڕ و ئاژانسه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌موویان ئێران به ئه‌نجامدانى ئه‌شكه‌نجه‌دان و گرتن و سه‌ركوتكردن و له‌سێداره‌دانى ژنان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment