پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت دەستی بە گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان كردووە کوردستانی

نوچە نێت

بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات تاوەكو ئێستا هیچ لایەنێك سەردانی نەكردوون بۆ بەشداریكردن، ئەمە لە كاتێكدا شاندێکی پارتی ماوەی چەند ڕۆژێکە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا دەستی کردووە بە دانوستانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.

ڕۆژی شەممە (نۆی تشرینی دووەم/2024) چۆمان محەممەد، رێكخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی ڕاگەیاند، بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، تاوەكو ئێستا هیچ لایەنێک سەردانی نەکردووین، پێویست بوو لاینە ناڕازییەکانیش مکوڕ بن لەسەر بڕیاری خۆیان، بەڵام هەندێکیان بڕیاریان گۆڕیوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان ماوەی چەند ڕۆژێكە لیژنەیەكی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان كردووە و بەپێی زانیارییەكان سەردانی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کردووە.

ڕێكخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان دووپاتی دەكاتەوە، گۆڕان لەسەر ئەو بەڵێنەی دایبوو لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، كە ڕامانگەیاندبوو بەشداری لە حكومەتی داهاتوو ناكەین، ، وەکو ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە.

 ڕۆژی (26-10-2024) سەرۆك مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، ڤیتۆمان "لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نیە و، ئەوەى لاى پارتى پێشینە و گرنگە لەم قۆناغەدا پاراستنى قەوارەى هەرێم و هەبوونى یەک حکومەتى سەرتاسەرى و پاراستنى ماف و ئازادییەکانى خەڵکى کوردستان و خزمەتکردنى هاووڵاتیانە."

 جێگەی ئاماژەپێدانە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، وەك ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە و كۆمەڵی دادگەریش دەڵێن، تەنانەت ناچنە پەرلەمانی كوردستانیش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین