حزبوڵڵای لوبنانی ئەمینداری نوێی هەڵبژارد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

حزبوڵڵای لوبنانی لە راگەیێندراوێكدا نەعیم قاسم، وەك ئەمینداری نوێ و جێگرەوەی حەسەن نەسڕوڵڵا هەڵبژارد، جەختی لەسەر دەستگرتن بە پرەنسیپەكانی دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (29/تشرینی یەكەم/2024) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاوی كردەوە، حزبوڵڵا لە راگەیێندراوێكی فەرمیدا نەعیم قاسم، وەك ئەمینداری خۆی ناساند.

لە راگەیێندراوەكە هاتووە، لە سۆنگەی بڕوابوونمان بە خودا و پەباندیمان بە ئیسلامی موحەمەدی و دەستگرتن بە پرەنسیپ و ئامانجەكانی حزبوڵڵا و كاركردن بە میكانزمی پشتپێبەستراوی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی. شورای حزب رەزامەندی لەسەر هەڵبژاردنی نەعیم قاسم دەربڕی بۆ ئەمینداری گشتی.

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، ئەمینداری نوێ هەڵگری ئەو ئاڵا پیرۆزە دەبێت لەو كاروانەدا.

نەعیم محەمەد نەعیم قاسم لە 1953 لە ناوچەی بەستا لە لوبنان لە دایك بووە، خاوەنی دوو كوڕ و دووكچە.

لە 1972 دەستی بە چالاكی سیاسی كردووە لە حەرەكەی ئەمەلی لوبنانی.

لەدوای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران وازی لەو حزبە هێناوە.

یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی حزبوڵڵای لوبنانی.

لە سەردەمی عەباس مووسەوی كرا بە جێگری ئەمینداری ئەمینداری گشتی حزبوڵا لە 1991
لە ساڵی 1992 رێكخری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین