قه‌یس خزعه‌لى : به‌ شێوازى ئه‌فغانى ئه‌مریكییه‌كان ده‌رده‌كه‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

قه‌یس خزعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق په‌یامێكى هه‌ڕه‌شه‌ئامێزى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "زمانى گفتوگۆ و لۆژیك سوودى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان نییه‌ و شێوازى ئه‌فغانى تاكه‌ شێوازه‌ بۆ ده‌ركردنیان".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى نیسان قه‌یس خزعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكانى ئه‌هلى حه‌ق له‌ تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات.

په‌یامه‌كه‌ى قه‌یس خزعه‌لى دواى لێدوانى كینيس مه‌كینزى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكا دێت كه‌ گووتوویه‌تى، "ئه‌مریكا بڕیارى داوه‌ هێزه‌كانى له‌ عێراق نه‌كێشێته‌وه‌ و ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراقه"‌.

قه‌یس خزعه‌لى له‌ په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "لێدوانى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى به‌ڵگه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكى له‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌سه‌ر خاكى عێراق جددى نییه‌".

دواتریش ده‌ست به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌مریكییه‌كان له‌ دواى یه‌كتر به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ زمانى گفتوگۆ و لۆژیك سوودى له‌گه‌ڵ ئه‌وان نییه‌، شێوازى ئه‌فغانى تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ ده‌ركردنیان".

 


سه‌رچاوه‌ شه‌فه‌ق نیوز
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین