بارهەڵگرێك لە ئیسرائیل هێرشی كردە سەر هاووڵاتیان
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (27/ تشرینی یەكەم/2024) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بارهەڵگرەكە لە نزیك شوێنی دابەزینی سەرنشینان خۆی كێشاوە بە خەڵكدا، سەبارەت بە زیانەكانیش كەناڵ 12ی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاندووە، (40) كەس گوازراینەوە نەخۆشخانەكان، برینی (10) كەسیان مەترسیدارە.
یەعقوب كۆرتسكی، جێگری سەرۆكی شارەوانی رامات هەشارون بە رۆژنامەی مەعاریفی راگەیاند، پۆلیس دەوروی ئەو ناوچەی گرتووە و خەڵك دوور دەخاتەوە، ئەوەش بەهۆی پاراستنی هاووڵاتیانە لە ئەگەری تەقینەوەی دیكە.
لەدوای رووداوەكەش بونیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، حكومەتەكەی چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەكات.
سەبارەت بە چارەنووسی ئەنجامدەرەكەشی دەستەی راگەیاندنی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، لە شوێنی رووداوەكە تەقە لە شوفێرەكە كراوە، پۆلیس دەڵێت، شوفێرەكە كوژراوە.
پۆلیسی ئیسرائیل لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەدا، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، وەك رووداوێكی تیرۆرستی مامەڵە لەگەڵ ئەو هێرشە دەكەن.
دەربارەی هۆكاری ئەو رووداوەش، پۆلیس ئاشكرای دەكات هێرشەكەی رومات شاهرون بەهۆی پاشخانێكی نەتەوەیی ئەنجامدراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment