سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت

له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ توركیا لە‌ ئه‌نقه‌ره. نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (2024/10/16) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیرى دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئیبراهم كالن، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگریى توركیا ئاماده‌ بوو، "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخ و ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران."

جێگای ئاماژە پێدانە ئەمڕۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە بارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوێنێ سێشەممە دلشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی، "لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم دا سەبارەت بە برەودان بە پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا گفتوگۆ دەکرێن، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بیروڕا دەربارەی چەند پرسێکی تر تاوتوێ دەکرێن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین