سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی سبەی دەگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبێتەوە. وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/تشرینی یەكەم/2024) له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، "سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 2024/10/16 به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركیا كۆده‌بێته‌وه‌."

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەباروی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت، "هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین