سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ ئەردۆغان دەربارەی چەند پرسێك گفتوگۆمان كرد کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت، لەگەڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، "ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێك گفتوگۆمان كرد".

ئەمڕۆ چوارشەممە (26-10-2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئەنقەرە لەگەڵ سه‌رۆکی کۆماری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان كۆبووەوە.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، كۆبوونەوەكە پەیامێكی لە هەژماری فەرمی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردەوە و نووسیویەتی، "خۆشحاڵ بووم كه‌ جارێكى دیكه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆماری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان كۆبوومه‌وه‌."

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان دەڵێت، "ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێك گفتوگۆمان كرد، له‌وانه‌ پته‌وكردنى سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌ و بەهێزترکردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا."

دوێنێ سێشەممە (15-10-2024) دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بوو، هه‌ردوولا "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌ ".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین