میدیاكانی توركیا باس لە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (16/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەری (habar Turk) بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەسەردانێکی لە ئەنقەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
ماڵپەرە کە ئاماژەی بەوەش کردووە، ماوەیەکی زۆرە حکومەتی تورکیا و حکومەتی هەولێر پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن لەسەر بنەماکانی ئاسایش و بوارەکانی وزە وبازرگانی، هەروەها پەیوەندیەكانی دیکەی هەرێم و تورکیا ئاسایشی سنورەکانی توركیا و پشتیوانی هەرێم دەبێت.
تەوەرێکی دیكەی سەردانەکەی سەرۆک نێچیرڤان گفتوكۆكردنە لەسەر بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بریارە لەم چەند رۆژی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
سەبارەت بە كەسایەتی سەرۆك نێچیرڤان و رۆڵی لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان ماڵپەرەکە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی بە سەردەمێکی نوێ لە یارییە هاوسەنگەکانی ناوچەکە ناو دەبات جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، تورکیا چاوەروانی زۆری لە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هەیە لە بواری سیاسی و ئەمنی، هەنگاوەکانی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و هەولێر و زیادکردنی پەیوەندییە ئابووریەکان وایکردووە ڕۆڵێکی سەقامگیری بەرچاوی هەبێت لە ناوچەکە، هەروەها سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێران و سووریا و پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا وای کردووە جەمسەرێكی هاوسەنگ و بەهێز و کاریگەربێت بۆ ناوچەکە، کاریگەری ئێران و پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ هەرێم وای لە تورکیا کردووە هەنگاوی زۆر ورتر و ستراتیجیتر بنێت لە ناوچەکە بەتایبەت لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەو سەردانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەردەمێکی نوێی لەم یارییە هاوسەنگییەدا کاریگەری زۆری دەبێت.
هەروەها سەردانییەکەی بارزانی بۆ تورکیا وەک پەیوەندییەکی دیپلۆماسی گرینگ و هەستیار دەردەکەوێت، چونکە لە کۆبوونەوەکە پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و هەولێر دەکرێت و هەنگاوی ستراتیژی دەنرێت بۆ داهاتوو لە پاراستنی هاوسەنگی ناوچەکە و هاوکاری بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و گرینگی دان بە بوارەکانی بازرگانی و ئابووری زیاتر دەدرێت.
لەلایەکی ديكەوە ماڵپەری (Turkiye gazetesi) سەردانەکەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بە گرینگ و هەستیار لە ناوچەکە ناو دەبات.
هەر سەبارەت بەو سەردانە دڵشاد شهاب، وتهبێژى سهرۆكایهتیى ههرێمى كوردستان دوێنێ سێشەممە رایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیانی سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەل سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە، هەروەها وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەباروی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی دەڵێت، "ههردوولا برهودان به پهیوهندییهكانى توركیا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان و دوایین پێشهاتهكانى دۆخى ناوچهكه تاوتوێ دهكهن و دهربارهى چهند پرسێكى دیكهى جێى بایهخى هاوبهش، بیروڕا دهگۆڕنهوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment