ئیسرائیل تاوتوێی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئێران دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر وەڵامی هێرشە مووشەکییە بالیستیکییەکانی ئێران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ گفتوگۆ دەربارەی وەڵام دانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەمان دەکرێت".

 بەرپرسانی کۆشکی سپی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، " جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ڕاستەوخۆی (30) خولەکی لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە".

پێشتر یۆاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، "وەڵامی وڵاتەکەمان بۆ ئێران بەهێز، ورد و سەرسوڕهێنەر دەبێت".

تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ ئاگربەست نییە، ئەگەرچی سەرۆکی ئەمەریکا چەندین جار جەختی لە پێویستی رێککەوتنێکی دیپلۆماسی کردووەتەوە کە ڕێگە بە ئاوارەکانی ئیسرائیل و لوبنانییەکان بدات بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان. 

بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، "یەک لەسەر چواری خاکی لوبنان لەژێر فەرمانی ڕاگواستنی سەربازی ئیسرائیل دایە، قەیرانی مرۆیی و فراوانبوونی شەڕی ئیسرائیل لە دژی حیزبوڵڵا زیاتر لە (1400) هاووڵاتی کوشتووە و (1.2) ملیۆن هاووڵاتیشی ئاوارە کردووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین