گرووپە چەکدارەکانى عێراق دوو سەربازى ئیسرائیل دەکوژن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

گوتەبێژى سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامى هێرشەکانى فڕۆکەى بێقڕۆکەوان لە عێراقەوە بۆ سەر بەرزایەکانى جۆلان سەربازمان کوژراوە ژمارەیەکیش برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینى (سێى ترشینى یەکەم/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، گوتەبێژى سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامى هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کە لە عێراقەوە هێرشیان کردۆتە سەر بەرزایەکانى جۆلان، دوو سەرباز کوژران و (21) سەربازى دیکەش برینداربوون.

پێشتر مقاوەمەى ئیسلامى رایگەیاند بوو بۆ یەکەم جار فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى پێشکەوتوویان بۆ هێرشکردنە سەر سوپاى ئیسرائیل بەکارهێناوە.

مقاوەمەى ئیسلامى جەختى لەسەر ئەوەش کردۆتەوە، لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبین دژ بە ئیسرائیل، ئەوەش وەک پاڵپشتییەکە بۆ سەرخستنى خەڵکى فەڵەستین و لوبنان.

لە بەشێکى راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ئێوارەى دوێنێ بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشمان کردە سەر هێزەکانى ئیسرائیل.

لەدواى هێرشەکەى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوو لەلایەن چەکدارانى بزووتنەوەى حەماس گرووپە چەکدارەکانى عێراق چوونە بەرەى نەیارانى ئیسرائیل، ئێستا چەند جارێکى دیکەش هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین