هاریس و ترەمپ یەكەم دیبەیتیان ئەنجام دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس بۆ یەکەمین جار لە ویلایەتی پێنسلڤانیا لەسەر سەکۆی دیبەیتی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا گفتوگۆی خۆیان کرد، كە باسیان لە چەندین تەوەری جیاواز کرد.

ڕۆژی چوارشەممە (11/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، "دیبەیتی هەردوو بەربژێرانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوە چوو، ڕاپرسییەکی خێرای سی ئێن ئێن ئاشکرای دەکات هاریس باشتر بووە لە دیبەیتەکەدا و ئەگەری سەرکەوتنی هەیە". 

پرسی زۆر گفتوگۆی لەسەر کرا بۆ نموونە، پرسی کۆچبەران، کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان ڕایگەیاند، "ئاشکرایە کێ بەرپرس بووە لە دروست کردنی قەیرانی کۆچبەری و یاساکان".

لە بەرامبەردا ترەمپ دەڵێت، "کۆچبەران کێشەن بۆ وڵاتەکەمان، ئەوان دەتیان هەبووە لە تێکدانی وڵاتدا".

هەڵئاوسان و ئابووری تەوەرێکی تری دیبەیتەکە بوو، تڕەمپ ئیدارەی بایدن تاوانبار دەکات بە خراپی دۆخی ئابووری".

بەڵام هاریس، "باسی لە پێشنیاری ترەمپ کرد بۆ باجی فرۆشتن و دواتر باسی پڕۆژەی (2025)ی کرد کە پلانەکە جێی مشتومڕە بۆ ئیدارەی داهاتووی کۆماریەکان و هەمیشە تڕەمپ خۆی لێ دوور دەخاتەوە".

بابەتی لەباربردن پرسێکی تر بوو لە دیبەیتەکەدا، دۆناڵد تڕەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان گوتی، "ئەمەریکیەکان لە هەموو بوارەکاندا دەیانەوێت یاسای لەباربردن لە لایەن دادگای باڵاوە هەڵبوەشێنێتەوە. ئەو هەوڵی دا هەڵوێستی خۆی ڕوون بکاتەوە".

کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان باسی لە، "داوای تایبەتی ئەو خێزانانەی کرد کە ڕووبەڕووی ئاڵۆزییەکانی دووگیانی بوونەتەوە، نەیانتوانیوە چاودێری لەباربردن وەربگرن لەو ویلایەتانەی کە لەباربردنیان قەدەغە کردووە، بەردەوام بە سووکایەتی کردن بە ژنانی ئەمەریکا ناو دەبات".

جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بابەتی تری دیبەیتەکە بوون، باسکردنی ئەفغانستان خاڵێکی لاوازی بە هاریس بەخشی، گفتوگۆکەی گۆڕی بۆ دانوستاندنەکانی ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان و بانگهێشتکردنیان بۆ کامپ دەیڤد".

دوای دیبەیتەکەت سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، کۆمارییەکان ڕەخنەیان لە بەڕێوەبەرانی دیبەیتەکە گرت بەهۆی ئەوەی چەندین جار ڕێگریان لە تڕەمپ کرد و دووپات کردنەوەکانی ئەویان ڕەت دەکردەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین