حكومەتی عێراق: سەركەوتوو بووین لە كەمكردنەوە ئاستی هەڵئاوسان کوردستان- عێراق

نوچە نێت

حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، کەرتی ئابووریی عێراق بۆ ساڵی (2024) باشتر بووە، بە جۆرێک ڕێژەی هەڵئاوسان بەرەو نزم بوونەوە دەچێت و بۆ ئەمساڵ ڕێژەی هەڵئاوسان لە وڵاتەكەمان تەنیا (%4) بووە.

ڕۆژی چوارشەممە (چواری ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێیت، "دامودەزگا پەیوەندیدارە ئابوورییەکان سەرکەوتوو بوونە لە هەوڵەکانیان، لە باشترکردنی کەرتی ئابووری، لە (2024)دا ئابووریی عێراق سەقامگیری بە خۆیەوە بینیوە".

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، "ڕێژەی هەڵئاوسان لە (2020) لە عێراق بە رێژەی (0.574٪) دابەزیوە، بەڵام لە (2021)دا بەرزبووەتەوە بۆ (6.042٪)، لە (2022)دا جارێکی تر هەڵئاوسانەكە بۆ (4.987٪) دابەزیوە. 

ساڵی رابردوو ڕێژەی هەڵئاوسان لە عێراق "بە (6.042٪) تۆمارکراوە، لە کاتێکدا ڕێژەی هەڵئاوسان بۆ ئەمساڵ  دابەزیوە بۆ ڕێژەی (4٪)".

لە هەموو وڵاتێکدا بەرز بوونەوە و نزم بوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان ئاماژەیەکی گرنگی ئابوورییە، کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە بۆ چالاکییە جۆراوجۆرەکان، بەمەش ڕەنگدەدانەوەی دەبێت لەسەر جموجۆڵی ئابووری و ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین