عێراق چوارەمین وڵاتە لە هاوردەکردنی کاڵای تورکی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

پەیمانگای ئاماری تورکیا ئاشکرای کرد، لە مانگی ڕابردوودا عێراق ڕیزبەندی چوارەمی گرتووە لە هاوردەکردنی کاڵای تورکی.

ڕۆژی شەممە (31/ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ئامارەکانی پەیمانگای تورکیا، "هەناردەی کاڵای تورکیا بۆ عێراق لەم مانگەدا گەیشتە (22.51) ملیار دۆلار، بە بەراورد بە ساڵی (2023) بە رێژەی (13.8٪) زیادیکردووە، لە بەرامبەردا هاوردەکردن لەلایەن تورکیا بە رێژەی (7.8٪) دابەزیوە و گەیشتووەتە (29.805) ملیار دۆلار".

ئامارەکان ئەوەش ڕوون دەکەنەوە، "عێراق بە هاوردەکردنی (1.059) ملیار دۆلار لە پلەی چوارەمدایە لە مانگی تەمووزی (2024)، عێراق بەردەوامە لە هاوردەکردنی زۆربەی کاڵاکانی لە وڵاتانی جیاوازە بە تایبەت وڵاتانی تورکیا و ئێران".

دوای تورکیا هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا بە هەناردەکردنی (1.75) ملیار دۆلار، دوای ئەویش ئیمارات بە بڕی (1.60) ملیار دۆلار و ئەمریکا بە بەهای (1.44) ملیار دۆلار ڕیزبەندی هەناردەکردنیان گرتووە".

بەشێوەیەکی گشتی عێراق لە ڕووی ئابوورییەوە پشتی زۆری بە هاوردەکردنی کاڵای جیاوازی وڵاتان بەستووە، ساڵانە ئەم ڕێژانە جیاوازیان بەسەردا دێت و بەرز دەبنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین