نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە ئیسرائیل دەکات ئۆپراسیۆنەکانی بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت، دەڵێت، ئۆپراسیۆنەکان دۆخی تەقینەوە بەهێز دەکەن.

ڕۆژی پێنجشەممە (29/ئاب/2024) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "پێویستە ئیسرائیل کۆتایی بە ئۆپراسیۆنەکانی لە کەناری ڕۆژئاوا بهێنێت".

"دوێنێ چوارشەممە ئیسرائیل دەستی کرد بە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆر لە چوار ناوچەی کەناری ڕۆژئاوا، بەلایەنی کەمەوە (9) کەس کوژران".

لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ئیسرائیل فراوانترین هێرشی بۆ ئەم ناوچانە ئەنجام داوە، سوپای ئیسرائیل دەڵێت لە دوو ڕۆژی ئۆپراسیۆنەکەدا "پێنج تیرۆریست کوژراون کە لە مزگەوتێکدا خۆیان حەشاردابوو".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین