ئەمریکا كاروانێكی دیكەی هاوکاریی سەربازی بە ئۆکراینا دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی  دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "بۆ جارێکی تر هاوکاری سەربازیی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکەن و ئەو هاوکارییانەش لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە دابین دەکرێت."

ئەمڕۆ شەممە (24/ئاب/2024) ماڵپەری (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ئەمریکا بۆ جارێکی تر هاوکاری سەربازیی پێشکەش بە ئۆکرینا دەکەن و هاوکارییەکەش لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە دابین دەکرێت." 

ڕاگەیەندراوەکەی ئەمەریکا ئاماژە بەوەشدەکات و دەڵێت، "ئەو هاوکاریانەی دەدرێت بە ئۆکراینا پێکهاتووە لە تەقەمەنی و تۆپخانە و موشەکی دژە تانکی جافلین و ئەی تی -4 و موشەکی رێنماییکراوی (TOM) و هەروەها ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ئامێری ڕووخاندن و پزیشکی و خزمەتگوزاری ڕاهێنان." 

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "ئەمەریکا پابەندە بە هاوکاریەکان بۆ ئەوەی ئۆکراینا بتوانێت لە دژی رووسیا بەرگریی لەخۆی بکات، هەروەها ئەو هاوکارییانەش هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی (33) ساڵەی دامەزاندنی سەربەخۆیی ئۆکراینا."

ئەمریکا پێشەنگە لە پێدانی هاوکاری بۆ ئۆکراینا، تاوەکو ئێستا چەندین هاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئەو وڵاتە کردووە، هەروەها زۆربەی سەرکردەکانی جیهان پشتیوانی خۆیان بۆ کیێڤ دووپاتکردۆتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین