لە دەڤەرى سلێمانى دوو شوێن بۆردوومان کرا کوردستانی

نوچە نێت

لە دوو رووداوى جیاواز سنووری قەزای چوارتا لە دەڤەری شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرا، لە سنوورى شارۆچکەى سەید سادقیش ئۆتۆمبێلێکى کەناڵى ستێرک تیڤى کرایە ئامانج و کەسێک کوژرا.

ئەمڕۆ هەینى (23/ئاب/2024)  سکامەران عوسمان، بەرپرسی دێسکى مافى مرۆڤى رێکخراوى سی پى تیى ئەمریکی ەبارەت بە بۆردوومانەکەى سنوورى قەزاى چوارتا  بە رووداوى راگەیاند، "بۆردوومانەکە بە فڕۆکەی جەنگی بووە و زیانی گیانی نەبووە."

بەگوێرەى زانیارییەکان ئەو شوێنەی بۆردوومان کراو لووتکەیەکە بەناوی (باسکی قەلێ) کە سەر بە گوندی گەڵاڵەیە لە قەزای چوارتا.

کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ پێنجشەممەش دوو جار هەمان شوێن بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکراوە.

لە لایەکى دیکەوە لە سنوورى شارۆچکەى سەید سادق ئۆتۆمبێلێکى کەناڵى ستێرک تیڤى کرایە ئامانج بەگوێرەى زانیارییەکانى بڵاوکراوەتەوە کەسێک گیانى لەدەست دا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین