بلینکن و سوودانی تاوتوێی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانیان لە عێراق کرد
ڕۆژی سێشەممە (13/ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە، "پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، هەوڵەکانی سەقامگیری. کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق".
لە ڕاگەیێندراوێکدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە سوودانی باسی لە، "هەڵوێستی عێراق کردووە سەبارەت بە هۆکارە بنچینەییەکانی ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس هۆکاری سەرەکی ناکۆکییەکانی ناوچەکەن".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "پێویستە زلهێزەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵیان هەبێت لە وەستاندنی جەنگەکە، بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەو تاوانکاری و پێشێلکارییانەی بەرامبەر هاووڵاتیانی فەلەستین ئەنجام دەدرێت، یاسا نێودەوڵەتییەکان بسەپێندرێت بەسەر هەموو ئەو کەسانەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن، توندوتیژیی دڕندانە و ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی سەروەری لە ناوچەکەدا کۆتایی بێت".
سوودانی ڕاشیگەیاندوە، "عێراق پابەند دەبێت بە ڕێگریکردن لە هەر کردەوەیەک کە ببێتە هۆی ناسەقامگیری ئاسایش یان مەترسی هەبێت لەسەر ڕاوێژکاران و سەربازانی هاوپەیمانان، جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا کردووەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا باسی لە، "پێداچوونەوە بە هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی کردووە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، پابەندبوونی ئەمریکای دووپاتکردووەتەوە بۆ بەردەوامی ڕاوێژکردن لەگەڵ عێراق سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment