نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە هەوڵەکانی پێكهێنانی پەرلەمانی بەنگلادیش دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی دەکات لە پێشهاتە نوێیەکانی بەنگلادیش، داوا دەکەین لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆتایی بێت.

ڕۆژی سێشەممە (13/ئاب/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بلاویکردەوە، فەرحان حەق، جێگری گوتەبێزی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، "پێشوازی دەکات لە هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە بەنگلادیش، داوا دەکات هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ کۆتایی هێنان بەم پێشهاتانە لە ماوەیەکی نزیکدا".

ئەم بەرپرسە ڕاشیگەیاندووە، "نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئومێدەوە دەڕوانێتە گەڕاندنەوەی ئارامی و ڕێکخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە بەنگلادیش، پێویستە دەنگی ژنان، گەنجان و خەڵک لە سەرانسەری وڵات لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها بە بایەخەوە سەیری دەنگی کەمایەتییەکان و هاووڵاتیانی ڕەسەن بکرێت".

فەرحان حەق گوتیشی، "گوتێرێز هاوسۆزی تەواوی لەگەڵ خەڵکی بەنگلادیش هەیە، داوای ڕێزگرتنی تەواوی مافەکانی مرۆڤ دەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی تەواو، سەربەخۆ، بێلایەن و شەفاف بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی".

دوای ئەوەی لە ژێر فشاری خۆپیشاندەران دا سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش دەستی لە کار کێشایەوە، هەفتەی ڕابردوو محەمەد یونس، براوەی خەڵاتی نۆبڵ سوێندی یاسایی خوارد بۆ سەرۆکایەتی کردنی حکومەتی کاتی بەنگلادیش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین