كاندیدی دیموكراتەكان پێش دۆناڵد ترەمپ دەكەوێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بە گوێرەی راپرسییەكان لەدوای دیاریكردنی كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمەریكا گۆڕانكاری گەورە درووست بووە لە سێ ویلایەت پێش دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان كەوتووە.

ئەمڕۆ یەكشممە (11/ئاب/2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی راپرسییەك لەدوای دیاریكردنی كامالا هاریسی تەمەن (59) ساڵ كاندیدی دیموكراتەكان توانیوویەتی لە سێ ویلایەت پێش ترەمپ بكەوێت. 

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە لە (49%)ی دەنگدەران لە هەریەك لەو سێ ولایەتە بۆچوونی ئەرێنیان بەرانبەر هاریس هەیە، كە لە راپرسی پێشووی ئەو رۆژنامەیە  بۆ جۆ بایدن نەگەیشتبوو ئەو رێژەیە.

لە بەرانبەردا بۆچوونەكان بەرانبەر دۆناڵد ترەمپ جەماوەری كەمێك بەرزبۆتەوە لەو سێ ویلایەتە رێژەكەی گەیشتۆتە لە (46%) ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە مێژووی ئەو راپرسییانەی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئەنجامی داوە.

راپرسییەكە رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی ئەنجامی داوە، كە هاریس لە ویلایەتەكانی پێنسلیڤانیا و میشیگان و ویسكۆنسن لە پێش دۆنالد ترەمپی تەمەن (78) ساڵ دایە.

چاودێرانی دۆخی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا ئەو پێشكەوتنە بە گۆڕانێكی گەورە لە ململانی نێوان كۆمارییەكان و دیموكراتەكان ناودەبن، كە بە هۆی گۆڕینی جۆ بایدن، ئێستا هاریس خاڵێك یاخود دوو خاڵ لەو سێ ویلایەتە پێش دۆناڵد ترەمپ كەوتووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز هاتنی هاریس بۆ ناو كێبڕكی هەڵبژاردنەكان بنەما سەرەكییەكانی ئەو هەڵبژاردنەی لەسەر بونیادنرابوو گۆڕیووە.

بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمەرێكا بەڕێوەبچێت، كێبڕكێكە لەنێوان كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراتەكان و دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین