ئەرمینیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکاتەوە تورکیە

نوچە نێت

ئارمان یەگۆیان، ئەندام پەرلەمانی ئەرمینیا لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەرمینیا رایگەیاند، "ئێمە ئامادەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکەینەوە."

یەکشەممە (چواری/ئاب/2024) ماڵپەری (میللەت) بڵاویکردەوە، ماوەیەک بەرلەئێستا نوێنەرانی تورکیا و ئەرمەنیستان بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیان پێنجەمین کۆبوونەوەیان لە دەروازەی سنووری ئەلیکان مەرگەرا ئەنجامدا.

ئارمان یەغۆیان، پەرلەمانتاری ئەرمینیا سەر بە پارتی نیکۆڵ پاشینیا سەرۆکئ ئەرمینیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ئێمە ئامادەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا ئاساییبکەینەوە."

ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە ڕێککەوتنە نوێکانی هەردوو وڵات گوتی، "هەندێک ڕێککەوتن کراوە بەمەبەستی کردنەوەی سنوورەکان بەڕووی وڵاتی سێیەم، هەروەها مەرجی لابردنی فیزە بۆ ئەوانەی کەخاوەنی پاسپۆرتی دیبلۆماسین بەڵام ئەم ڕێککەوتنانە تاوەکو ئێستا نەچۆتە بواری جێبەجێکردن ئەم هەنگاوانە ئەگەر رەمزیش بێت بەڵام من بە گرینگی دەزانم لە نێوان هەردوو وڵات." 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین