ترەمپ و کامالا ڕووبەڕووى یەکتر دەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ڕازی بوو لە مانگی داهاتوودا بەشداری دیبەتێک بکات، ڕووبەڕووی کامالا هاریس ببێتەوە.

ڕۆژی شەممە (سێی ئاب/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا داوایەکی کەناڵی فۆکس نیوزی قبووڵ کرد، "سەبارەت بە ڕووبەرووبونەوەی کامالا هاریس لە دیبەیتێکی گشتیدا".

هەرچەندە هێشتا هاریس بە فەرمی ڕازی نەبووە بە دیبەیتەکە و مەرجەکانی، بەڵام پێشتر جەختی لەوە کردبۆوە، "ئامادەیە ڕووبەڕووی تڕەمپ ببێتەوە دوای ئەوەی بە فەرمی لەلایەن دیموکراتەکانەوە بەربژێر دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی ئەمساڵ".

لەگەڵ نزیک بوونەوەی زیاتر لە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ڕکابەرییەکانی نێوان دۆناڵد تڕەمپ و کامالا هاریس تا دێت زیاتر دەبن، بە گوێرەی ڕاپرسییەکان، "جیاوازی نێوانیان تەنیا دوو خاڵە، کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە".

بڕیارە چواری مانگی داهاتوو کەناڵی فۆکس نیوز بە ئامادەبوونی لایەنگرانی هەردوو کاندید، دیبەتێک لە نێوان تڕەمپ و هاریس لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا بەڕێوە ببات، تڕەمپ بە بەردەوامی دووپاتی سەرکەوتنی خۆی دەکاتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین